نادی مۆزەفین
نوسينی : شێرزاد شێخانی
وەختی خۆی لەهەولێر سێ نادی مۆزەفين هەبوو يەکيان لەناوەڕاستی شاردا، ئەویش نادی مۆزەفین بوو کە ئێستا بوویتە عيمارەی پێنج قاتی داونتاون کە کەس بەلایەوە ناچی. دووەميشيان نادی مۆزەفينی ئازادی بوو. ئەوی ديش نادی مۆزەفينی عەنکاوەی بوو. ئه و سێ ناديە جيگەی پشوودانی مۆزەفەکانی هەولێر بوون کە ئه و وەختی حەموويان پياوی ناسراوو ئەرباب و کەسايەتی ڕەسەنی شار بوون، نەک وەکی ئێستا هەزاران شوان و گاوان بووينە مۆزەفی بنديواران !.
نادی مۆزەفينی گەورە لەبەرامبەر بانقی ڕافيدێنی جاران بوو لەسەنتەری شاردا، تەمەنەکی زۆرم له و نادییە بە سەر بردیە لەچایخانەکەی بابی ڕەحمەتیم بووم، کە ئەویش لەساری چلەکانەوە له و نادییەدا چایخانەی هەبوو خۆم و نەوزادی برام شاگردی بابم بووين.
ئه و نادییە نازدارە، کە تاکە جێگەی خۆشی ڕابواردنی مۆزەفەکانی شار بوو. دوو قاعەی گەوره و چار حەدیقەی پڕ دارو گوڵوگوڵزار ناويان (حەديقەی گچکە، وەسەت، گەورە) يەکەکيشان ناوی (پينپۆن) بوو ئێستاش نەمزانی ئه و کەليمەيە مەعنای چيە !. هەشت غورفەی گەورهشی هەبوو . هەرچی پیاوماقووڵ و مۆزەفی حکومەت و ئەعیانی شار بوون لەدوای عەسرانەوە لەوێ خڕ دەبوونەوە.
پۆلیسەکەی بەر دەرگا ناوی مام زرار بوو، ئیستعلامەتەکەی مام عوسمان بوو کە تەلەفۆنەکی لەپێش بوو، هەر کەسەکیان بویستبایە بە مایکرفۆن بانگی دەکرد، لەهەر قاعه و ژۆرەکی موکەبیرە کیان دانابوو. عەلی ئەفەندی کاتبی نادی بوو، سبەینان لەبەداله و ئێوارانیش لەنادی دەوامی دەکرد. مام تۆما موتەعەهیدی نادیەکە بوو، شاگردەکانی مام عەتۆ، مام عەزۆ، پەترۆس، سالم، داود، صباح، مام عودیش کەبابچی مام موشی برژاندن، مام بەهنام قاپشۆر، ئەو انە حەموویان خەرکی عەنکاوەی بوون، لەگەر مەجید خێلە و مام ابراهیم. باخچەچیەکانیش مام عەزیز و مام سابير و کەریمە عەجەمیش بەردەست بوو.
دارە بەرزەکانی نادی حەمووی بە گلۆپی سفری ڕەنگاوڕەنگ شەوان دەد ڕەوشانەوە یەک مەنزەڕی دڵڕفینی هەبوو لەگڵۆپەکانی لاس فیگاس جوانتر بوون. ئه و وەسفانە لۆیە دەکەم چونکی زۆربەی مۆزەفە کۆنەکانی شار ئەگەر ئێستا مابن خوا تەمەنیان درێژ کات وەکی من حەنینیان لۆ ئەوێ ڕۆژان دەچی، ئاخر له و زەمەنە نەگریسەی ئێستادا بەس یادگارییەکان ماینە هەندەک درمان پێیان خۆش بی !!.
لەقاعەکاندا موکبيرەی گەورە داندرابوون و لەوەختی عەسرەوە حەتاکو درەنگانی شه و موسەجيلەکە گۆرانيەکانی ئوم کەلسومی دەخستە سەر. جاروباريش حەفلەيەکی گۆرانی ساز دەکرا به بە شداری فوئاد ئەحمەد وعەبدوڵڵا دڵسۆز. بەبيرم دێ جارەکيان سيحربازەکيشيان هێنا ناوی عبدالحميد الونداوي بوو. هەندەک عەرزی سحرەکانی دەکرد لەگەر سێرکی ميسری. ديسان لەبيرمە لەساری حەفتا کۆنگرەی يەکێتی نوسەران لەهەولێر بەسترا زۆربەی ئەديب ونوسەرانی سلێمانی و دهۆک وکەرکوک لەو ناديە خڕ دەبونەوه و، ئەمنيش لۆ يەکەمجار ئه و گەورە نوسەرانەی کوردم لەوێ دەديت.
کەبابەکەی نادی مۆزەفين له و سەردەمە زۆر مەشهوور بوو، لەهەموو هەولێر کەبابی شيشی گەورە نەبوو بەس لەوێ. لۆيە دەرکەکيان لەسەر جادە کردبووەوه لۆ کەبابی سەفەری کە دائيم قەرەبارغ بوو.
روخاندنی ئه و نادییەش جەریمەیەکی دی بوو دەرهەق بە شارەکەمان و چووە تەنیشت تێکدانی خانيەکانی قەرات و گەڕەکەکانی تەعجيل وعارەبان و خانەقاو ڕووخاندنی سینەما سەلاحەدین و حەمراو سیروان و مەحکەمە و ئۆرزدی و ئوتێل فەڕەح وچایخانەی عەبۆ ودەیان شوێنی دی زەمەنە ئاڵتونیەکە. [1]