دکتۆر عیماد عەبدولسەلام ڕەئوف، مێژوونووس و بیرمەندی ناسراوی ئێراقی لە شاری #هەولێر# کۆچی دواییکرد. نووسەر دەیان پەڕتووک و توێژینەوەی لەبارەی کورد و کوردستان هەبوو.
د. عیماد لە ساڵانی 2007 - 2008 لە زانکۆی بەغداوە چووەتە بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی #زانکۆی سەڵاحەدین#. زۆر پەڕتووکی ناوازەی لەبارەی مێژووی ئێراق و ناوچەکە و کوردستان نووسیوە. کاتێک دکتۆر هاتە کوردستان توێژینەوە و پەڕتووک و نووسینەکانی لەبارەی مێژووی کوردستان زیاتر کرد.
پڕۆفسۆر دکتۆر عیماد عەبدولسەلام کەسایەتییەک بووە کە توانایەکی زۆری هەبووە، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی زۆر بوو؛ وێڕای بەرزیی پلەکەی، بەڵام کەسایەتییەکی زۆر سادە و خاکی بوو. هاوکات هونەرمەندیش بووە و دەستی وێنەکێشانی هەبووە.
=KTML_Bold=لەبارەی عیماد عەبدولسەلام ڕەئووف:=KTML_End=
- عیماد عەبدولسەلام ڕەئووف عەتار لە ساڵی 1948 لە ئەعزەمییەی شاری بەغدا لە دایکبوو
- پلەی زانستی پڕۆفیسۆر بوو
- مێژوونووس و لێکۆڵەر بوو
- شارەزایی لە ساخکردنەوەی دەستنووسەکان هەبوو
- ساڵی 1970 بەشی مێژووی کۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدای تەواوکرد
- ساڵی 1973 ماستەری لە زانکۆی قاهیرە لە مێژووی نوێ بەدەستهێنا
- ساڵی 1976 دکتۆرای لە زانکۆی قاهیرە بەدەستهێنا
- سەرۆکی ناوەندی زیندووکردنەوەی کەلەپووری زانستیی عەرەبی بوو لە زانکۆی بەغدا
- مامۆستای زانکۆی بوو لە زانکۆی بەغدا
- دوای ساڵی 2003 هاتە هەولێر
- مامۆستا بوو لە کۆلیژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین
- سەرپەرشتیی دەیان نامەی ماستەر و تێزی دکتۆرای کردووە
- دەیان توێژینەوەی جیاجیای بڵاوکردوونەتەوە
- چوار ساڵ لەمەوبەر خانەنشین بوو
- ڕۆژی یەکشەممە 27-06-2021 لە هەولێر کۆچی دواییکرد و هەر لە هەولێر بەخاکسپێردرا
=KTML_Bold=دەیان توێژینەوە، کتێی لەبارەی کورد هەبوو؛ لەوانە:=KTML_End=
=KTML_LIST_icon_book_LISTTYPE=جوانب من تراث الکرد
امراء و علماء من کردستان في العصر العثماني
المعجم التاریخي لامارة بهدینان
عادلة خاتوون/ صفحة من تاریخ العراق
دراسات وثائقیة في تاریخ الکرد الحدیث و حضارتهم
ڕحلة طە الکردي البالیساني/ في العراق و بلاد الشام و الاناضول و مصر و الحجاز=KTMLLISTEND= [1]