سابونی کۆرێ و هیرباران...
جاران میللەتی عێراق بەگشتی بەکوردستانیشەوە لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێراق لەسەر میراتگری ئیمریالیزم و ئینتیدابی ئینگلیزی. هەموی سیستەماتیک بو ژیان ڕێک خرابو وەک ئێستا بێ سەر و بەر نەبو هەر هەموی تێکەڵاو بێ.
بۆ نمونە پێش داکەوتنی جل شۆر و تایت، جۆرە سابونێکی جل شوشتن هەبو تەنیا بۆ خاوێن کردنەوەی جل و بەرگ بەکار دەهات. نەدەبوا لەحەمام سەری پێ بشوشترابایە و بۆ دەست شوشتنیش بەکار نەدەگات هەر خۆشی قاڵبە سابونەکی گەورە بو بۆ دەست شوشتن نەدەگونجا و دواتر لەئەنجامی زۆر بەکارهینانیشی گچکە نەدەبۆوە تەنک و نەرم دەبۆوە.
هەروەها لۆ خاوێن کردنەوە و سپی کردنەوەی هیربار (مەنجەڵ و قاپ مڵاک و کەوگیر و لەگەن)ی فافۆنی پێ خاوێن دەکرایەوە. ئەویش بە سابونەکە و تێل یان سیمی قاپان.
لە عێراق سابونی جەمال و لۆکس و لە مفاوەزاتیش سابونی(الصحة) کە تایبەت بو لەجیات کاغەز لەناو پاکێتێکی موقەبای بو لەهەموی گرنگتر بۆ یەکەم جار بە زمانی کوردی لەسەری نوسرابو (تەندروستی) کەفی زۆر دەکا.
هەروەها لەبۆ دۆڵمەش تەنیا برنجێکی ڕەنگ سور(سۆر) دەبوا بەکار هاتبا نەک برنجی سپی پڵاو و قبوڵی.
چوکلێتی ئەبو مونیر کە قاوەی شوکولاتە و ناوەکەشی گوێز (گیزی هیندی) بو دووی بە پێنج فلوس بو دەگمەن و دانسقە بو لەسەر ئاستی عێراق. صەدام خاوەنەکەی ئیعدام کرد دواتر شەریکەی چوکێتی بسکی عێراقی جێگای گرتەوە و پسکوێتی دەفلوس باوی (الجمل) لەپێش شەمایل لە عێراق بەناوبانگ بو.
شەکرۆکەی قاوەی مینۆش هەروەها دەگمەن بو دەمی پڕ دەکردیە (شیلە و شەکر و شیر و قاوە) بۆ گەورە و گچکە.
قوبادی جەلی زادە شیعرێکی تایبەتی منداڵانی لەسەر مینۆ هەبو تامی مینۆیەکەی دەدا.
چکێ لە یادەوەریەکانم
یوسف عوسمان عەزیز