گومان گومان گومان دەکەم
ناتوانن بیان دۆزنەوە
هەر هەمویان نادۆزنەوە
ئەم حەفارانە بچوکن
ئەم حەفارانە دەترسن
ئێوە بڕۆن لە عەمباری
حەففارەی ئەو دونیایەوە
کە بۆ هەڵکەندنی دۆزەخ داندراون
ئا لەوێوە
ئیوە عەفارەی خوا بێنن
حەفارەیەک بەیەک کەڕەت
لە زاخۆوە هەتاکو فاو
سەری عێڕاق هەڵداتە
شێرکۆ بێکەس