کاتی درووست کردنی گەڕەکی ئازادی.
6/24 1956.. یادی دانانی بەردی بناغەی گەڕەکی (ئازادی) یە لەلایەن موتەسەرفی لیوای هەولێر (ئیسماعیل حەقی) کە تا شۆڕش 14 تەمووز گەڕەکەکە بە ناوی ئەو بوو (ئییسماعیلیە) پاشان گۆڕا بۆ (ئازادی) ، لەلایەن (کۆمەڵەی خانوو درووست کردن بۆ مووچە خۆران) درووست کرا، وەک لە گۆڤاری (هەتاو) ی گیوی موکریانی ژمارە (66) ی 30 حوزەیرانی ساڵی 1956 هاتووە هەمان ئەم کۆمەڵەیە لە کاتژمێر شەش و نیوی ئێوارەی ڕۆژی 24 / 6 ساڵی 1956 ئاهەنگێکی سازکرد پڕ لە ئاوازی دهۆڵ و زوڕناو حەیرانی ڕەسوڵ گەردی، سەرەتا (محەمەد حەسەن دزەیی) سەرۆکی کۆمەڵە وتەیەکی پێشکەش کرد، پاشان (حسێن ڕەشوانی) بیرۆکەیەکی پڕۆژەکەی خستە ڕوو، ڕووبەرەکەی 50 دۆنم بوو، 110 خانوو بۆ ئەندامان و 10 خانووش بۆ ڕێکاران، بێجگە لە قوتابخانەو یانەو بنکەی پۆلیس و تەندرووستی و شارەوانی و پۆستە بازاڕ، هەروەها (شێخ حسێن محەمەد نقشبندی) و (ئەحمەد عەلی حەیاوی) ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە ڕاپەراندنی کارەکان لەدرووستکردنی گەڕەکەە، هەروا ئەندازیار (ئیحسان شێرزاد) نەخشەی بۆ کێشا و (زەید ئەحمەد عوسمان) مشاوری حقوقی بوو، لە ژمارە 68 ی 22 / 4 / 2006 ڕۆژنامەی (بەدرخان) ی حەمید بەدرخان دا هاتووە (وێنەکە لە هەمان ڕۆژنامە وەرگیراوە) ، لەسەر زاری مومتاز حەیدەری بە هیممەتی مامۆستا هەمزە کە ئەو کات ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی بوو پێشنیاری کرد لە لێژنەی سەندیکای ژووری پارێزەرانی هەولێر کە ناوی بگۆڕدرێت بۆ ئازادی ئەوە بوو کە کۆبوونەوەیەکی فەرمی کراو ناوی گۆرا بۆ ئازادی، (عەلی چوکل بەرییە) لە هەمان ڕۆژنامە دەڵێت زەوییەکان لە (حاجی حەیدەر عوسمان) کڕا، (بەرییە) یەکەم کەس بوو کە ماڵی هێنایە ناو خانووەکان کە خەڵکەکە پێیان دەوت چۆن دەوێری ڕۆژێک دێت گورگ بتخوات لە بەر ئەوەی دەورووبەری هەمووی چۆڵ بوو، شایەنی باسە (خەلیل دیشچی) مزگەوتی گەورەی ئازادی درووست کرد.
بۆتان عزالدین فەیزی
................................................
24 / 6 ذکری وضع حجر الاساس للمحلة العصرية (الاسماعلية) من قبل متصرف لواء اربيل اسماعيل حقي عام 1956 والتي تغيرت اسمها الی (أزادي) اي الحرية بعد ثورة 14 تموز 1958، الفکرة والتنفيذ من قبل جمعية بناء المساکن للموظفين فرع اربيل) .