لەهەر ماڵێ موچە خۆرێک یا دەست ڕەنگینێک هەشت نۆ سەرخێزانی بەخێو دەکرد.
ساڵانێ بو لەسەر هەر لایەکی قەڵاتێ وەستابای خاوەنی زۆربەی خانوەکانی خوار قەڵاتێت دەناسیەوە و بەهێمای دەستەکانت دەتتوانی بڵێی ئەو خانووە دوقاتە ماڵی فڵانە ئەوەی تەنیشتی هی فڵان مامۆستایە.
ساڵانێ بوو لەهەموو خەلکی شارت بپرسیبا دۆلار بەچەندە کەس نەیدەزانی تەنیا ئەوانەی دەچونە سەفەری حەج یان هەندەران دەیانزانی یەک دینار سێ دۆلارو قسورە.
ساڵانێ بوو خەڵکی گەڕەک وەک یەک خێزان لەخۆشی و ناخۆشی هاوبەش و بەشداری یەک بوون ئەگەر شایی و خۆشی با ماڵی دراوسێکان دەبونە چێشتخانەو میوانخانە
لەکاتی تازیەو پرسەو ناخۆشی هەتا ساڵێک لەگەڕەک گوێت لەدەنگی پێکەنین نەدەبوو لەهیچ ماڵی گەڕەک تەلەفزیۆن بەئاشکرا پێنەدەکرا.
ساڵانێ بوو لەهەمو هەولێرێ چوار پێنج خاوەن دکتۆراو ماستەر نەبوو لەسەرجەم بوارەکان کەچی کەسی ڕۆشنبیرو خاوەن مەعریفەت لەهەمو گەرەکێک هەبوون.
ساڵانێک بوو لەهەموو هەولێرێ سی چل ژنی تەلاقدرای نەبوو ژمارەی ڕێکخراوی بەناو ی داکۆیکردن لەمافی ژن و ئافرەتان هەرنەبوون یان یەک دوانەک بوون.
ساڵانێک بوو لەهەموو هەولێرێ زانکۆیەکی حکومی و پەیمانگەێکی پێگەیاندنی مامۆستایان هەبوو لۆ دەرمانیش قوتابخانەو کۆلیجی ئەهلیت نەدەدۆزیەوە تاکە قوتابخانەکی ئەهلی ڕاهیباتەکەی ماسێرە بوو کەئاستێکی بەرزی هەبوو.
ساڵانێ بوو ژمارەی دکتۆرەکان لەسەد دکتۆر تێنەدەپەڕی نەخۆشخانەش کۆماری و ڕزگاری و منداڵان و ئەوەی لای سینەما سەلاحەدین بوو زۆربەی دکتۆرەکانیش پارەیان لەهەژاران و کەمدەرامەتەکان وەرنەدەگرت و بگرە پارەی دەرمانیشان بۆ دەدان و پێنج شەش دەرمانخانەش لەشار هەبون
هیچ مەدخەرو نەخۆشخانەی ئەهلی نەبوون تاقیگەو ئەجزاخانەکانیش هیچ ڕێککەوتنیان لەگەڵ دکتۆرەکان نەبو
دکتۆرەکانیش ئەگەر بچوبانە هەندەران لەسەر حیسابی خۆیان یان ئی دەولەت دەچون هیچ کۆمپانیا نەیاندەناردن.
ساڵانێ بوو لەسەر سەرفکردنی یەک دەرزی پەثەدین بەواستە دکتۆرێک و دوو برین پێچ سزادەدران...!!
نوسینی : حاکم عبدالباسط فەرهادی