جيلی ئولفەت و مەحەببەت
نوسينی : #شێرزاد شێخانی#
لەسەردەمی مەدا چاومان کردەوە هەولێرەکی جوانمان ديت. خەرکەکی خواناس و ديندار، دريان سپی وەکی بەفر، بەرەحمو بەزەيی وەکی پێغەمبەران. کاسبکاری دەستپاک، سەنعەتکاری دەستڕەنگيين، تاجيری بە ويژدان، وەستای خەمخۆر، جيرانی دڵپاک، مۆزەفی بەحورمەت، ژن و کچی بەحەياو شەڕەف. کۆڕە گەنجی شەرمن وداوێنپاک. کۆمەرگە بەعام تەندروست خێرەومەند و ويژدان زيندی بوون.
مندار عەشقی سينەما بوو، ئه و زەمانەش نەبوونی بوو حەموو مندارەک پارەی بيتاقەی سينەمای نەبوو، دەبايە ڕۆژانەکەی خڕکاتەوە حەتا بتانی بيتاقەيەکی چلبايی بکڕی و فليمەکی سينەما ببينی کە خەونی پێوە دەديت. سەيد مستەفا (قەمبوور) کە خاوەنی سينەما حەمرا بوو، لەپێش دەرکەی ئيدارە دەستی لەسەر جەڕەسی دەستپێکردنی فليمەکەدا بوو، خەرکی وردە وردە چوونە ژۆرێ، قاعەکە چۆڵ بوو، چار پێنج منداری تێدا مابوونەوە، لەمام واحيدی پرسی : ئەوانە لۆ ڕاوەستاينە. جوابی دا وە : بەدوان يەک بيتاقەيان پێيە. سەيدی دڵ گەوره و نەجيبزادە گۆتی : ئەوجا چييە نيو بيتاقەيان پێيە، بيانکەنە ژوورێ با فليمەکە ببينن..
حاجی ناميق، مەمەدی وەکی منداری خۆی بەخێو کرد. ڕۆژانە سێ جەمە ئه و خواردنەی بەخۆی دەيخوارد مەمەدی لەگەر شەريک بوو، جلکوبەرگيشی لەسەر حيسابی حاجی صديقی بوو.
لەتازييەی مامم ئامۆزاکانم کون بەکون لەدووی بەرخۆکەی دەگەڕان، لۆ ئەوەی ئه و سێ ڕۆژەی تازييەکه لەگەر خۆمان نانی بخوا، ئێوارانيش دەمانبردەوە مارێ لۆ ئەوەی لەکەبابەکەش بێبەش نەبی.
هەياس پێش ئەوەی بەروبارگەی لەبن ديواری ماری ئەحمەد چەلەبی هەرخا، لەگەڕەکی تەعجيل لەناو کەڵاوەيەکی دەژيا، ڕۆژانە ژنەکانی گەڕەک ڕێک دەکەتن کێهايان نانی نيوڕانی دەداتێ، کێهاشيان نانی ئێوارە.
لەمەتعەمەکان دەبووە شەڕی دەستەويەخە لەسەر ئەوەی کێ حيسابی نانخواردنی ئەويدی دەدا، لەچايخانەش کە هەردەستاين حيسابی چار پێنج برادەرمان نەدابايە نەدەچووينە دەرێ.
کتێبەکمان بکڕيبايە، پێش ئەوەی بەخۆمان بيخينينەوە دەماندايە برادەرەکانمان.
لەمەکتەب کە قوماشی مەعونەت شيتا تەوزيع دەکرا، ئەوەی تۆزەک حاری عائيلەکەی باشبايە قو ماشی وەرنەدەگرت، دەيگۆت با لۆ مندارە فەقيرەکان بی.
دەرۆزەکەر لەدەرکەی هەر مارەکی بدابايە، دوو قاپ برنج ومەرگەيان لەپشت دەرکەی لۆ دادەناو چايەکی گەرميشيان دەدايێ و بەبێ پارەش بەڕێيان نەدەکرد.
کچە جيران کە دەچووە بازاڕێ، شتەکی جوانی بديتبايە دانەيەکی لۆ کچە جيرانەکەشی دەکڕی و، موستەحيل بوو پارەکەشی لێ وەربگرتەوە.
کەسەک دەستکورت بايە، وەستايەکەی پارەی ژنهينانی دەگرتە ئەستۆی و ماريشی لۆ دادەنا.
لەحەفتيانەی ژنهيناندا خزمو جيران وناسياوەکان زێريان لەخۆيان دەکردەوه و دەيانخستە سەر دەستەسڕی بووک وزاوا.
ئێستاش بەو پييريەوە کە مامۆستايەکی مەکتەبی ئيبتدائی و متوەستەمان دەبينين کرنووشيان لۆ دەبەين، خۆمان بەقەرزارباری ئەوان دەزانين.
ئه و ئەخلاق و ڕوحييەتی هاوکاری يەکتر، حەمووی زادەی تەربييەت وئەخلاقی کۆمەڵە پياو و ژنەکی جوامێری سەردەمەکەی مە بوون. دە ئێستا تەماشاکەن ئه و وراتەی مە چيلێهاتيە.
ئينسانی ئه و زەمانە دەرێ با لۆ خۆم بژيم يارەبی حەموو دەور وبەرم دەمردن !. قۆڵبڕين وساختەچييەتی، دا وێنپييسی و دەستپييسی بوويتە عادەت !. فرتوفێر کردن حەتا لەخواردنيش بوويتە خووی تاجيرەکان !. ئەوەی مليۆنەک دۆلاری هەيە، چاوی لەوەيە بيکاتە دە مليۆن، ئەويدی دەيەوێ لەسەر گيرفانی خەرکی بيکاتە پەنجا مليۆن، ئەوجا تێريش نابن !.
حار وا بڕوا زەمەنەک دێ هەرچی سۆز و عەتف و ڕەحم و بەزەييە نامينێ خەرکی بچنە مارە بابانيشيان دەبی نانی خۆيان لەگەر خۆيان ببەن.
ئەوجا لۆ گلەييم لێدەکەن ئەگەر حەموودەم حەنينم لۆ سەردەمی پياوە جوامێرەکان هەستی ئەوانەی بەهەق جيلە ئاڵتوونيەکە بوون. جيلی ئولفەت و مەحەببەت. باقی وەلسەلام.[1]