یەکێتیەکەی جاران و یەکێتی ئێستا
بڵێسە جەبار فەرمان
یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئێستا هەرجارەو ناوێکی بۆ دائەتاشرێت، جارێک یەکێتی نوێبونەوە، جارێک یەکێتی نوێ، ئەم یەکێتیانە لەیەکێتی سەرەتا ناچن.
ڕاستە من هەمیشە وتومە، نابێت یەکێتی شاخ هەمان یەکێتی شاربێت، دەبێت لەگەڵ سەردەم و هەلومەرجدا خۆی بگونجێنێت، بەڵام ناشکرێ یەکێتی پێش کۆنگرە جیاوازبێ لەیەکێتی دوای کۆنگرەو یەکێتی پێش مانگێک جیاواز بێ لەیەکێتی دوای مانگێکی تر.
نامەی زۆر زۆرم بۆ هاتوەو دەڵێن: لەدۆخی یەکێتی بۆ بێدەنگی، هەرگیز بێدەنگنەبوم و نابم هەڵوێست و قسەی ڕەق، ڕای خۆمم وتوە سڵ لەکەس ناکەمەوە لەپێناو بەرژەوەندی میللەت و یەکێتی، بەڵام هەندێکجار گرفتەکان بێدەنگیش بۆ هێورکردنەوە پێویستە.
ساڵانێک کەم بەسەر جێنوسایدی گەلەکەمان تێدەپەڕی و ئەو پێشهاتانەمان لەبیرکرد، باباسی ئەوانە نەکەین کە شەهیدبون هیچ بۆ کەسوکاری ڕزگاربویان نەکراو تا ئەمڕۆش هەمویان نەناسێنراوە، بەڵام کێژۆڵەو مناڵانی ڕفێنراومان بۆ لەبیرکردوە، لەبری ئەوەی دادگاکانی جیهان پڕبکەین لەسکاڵا دژی دوژمنانمان و داوای مافی خوراوی ئێزدیەکان بکەن، داوای ئاشکرابونی چارەنوسی کیژۆڵەکانمان بکەین، داوای ژیان بکەین بۆ ئەو هەموو گەنجە بێئومێدەی کە لەکەمپەکاندا ڕۆژانە خۆکوژی ئەکەن، تواناکان دژ بەخۆمان و بەهێزکردنی نەیارەکانمان خەرج ئەکەین.
کوا ستراتیجیەت لەپێناو گەل؟
کوا هەڵدان لەپێناو مافی چارەنوس؟
کوا خەبات لەپێناو یەکسانی؟[1]