گەلێ لەمێژە عاشقم
لەگەڵ لەدایک بونم کاتێ لەیەکەم وێستگەی ژیان بومە سەرنشینی شەمەندەفەری تەمەن...ئەو ڕۆیشت و چوە دوەم وێستگەی تەمەن و هەرزەکاریم..هەرلەوکاتەوە من عاشق بووم..عاشقێک پڕپڕ ئومێدی سنەوبەری
عاشق بە (خوێندنەوەونوسین ولاپەڕەوپەرتوکەکانی مامۆستا ابراهیم ئەحمەدو شێرکۆ بێ کەس وشێرزاد حەسەن و یوسفی مەلا ڕەئوف و نالی) پڕپڕیان ئەکردم لەجوانی هزرو ڕوناکی دیدەکانم..من لەهەرزەکاریدا دەستەکانم گەلێ جیاوازبون لەدەستی هاوڕێکانم..هەمیشە گەرمی دەستی مەعشوقم منی پڕئەکرد لە توانەوە....هەمووشەوێ لەئامێزی قەڵەم و نوسیندا ئارام ئارام چاوەکانم ئەچوە خەو...شەمەندەفەری تەمەن بەردەوامە لەڕۆشتن و منیش سەرنشینە وێڵ و عاشقەکەی ئەوێ ڕۆژێ و جاری جارانم و فەنابوم لەئامێزی مەعشوقدا...تا ئەوکاتەی لەدوا وێستگەی تەمەن و ژیان دائەبەزم هەرمەعشوقەکەی جارانم و پەنجەکانم ئاوێتەن بە مەعشوق و هەرگیز هەستم سارد نابێت بەرامبەری..هەرگیز ژووانەکانم لەگەڵی دا فەرامۆش ناکەم...نوسین و قەڵەم دوانەیەکن...پڕاوپڕن لە توانەوەو ئاوێتەبونی ڕۆح...هەمیشەو هەمیشەو هەمیشە عاشقێکی دیوانەم بە نوسین....
بۆ سەرگۆڕەکەشم با نیگاکانی پەرتوک و پەنجەکانی قەڵەم و دڵە میهرەبانەکەی مەعشوق میوانم بێ....
ئارەزووی عەبدولخالق
پایزی 2019...