پیرەمێرد ئەفەرموێ
ئەخلاق ئاوێنەی عیلم و سەروەتە
بە بێ ئاوێنە ”خۆ دین” زەحمەتە
.نوسینەکە و وێنەکە زەمەنێکی ئەخلاقی سی و هەشت ساڵەنێوانیانە...
گریمانەیەک هەیە کە ئایا ڕەوشت تەنهاو تەنها لەدامێنا خۆی ئەبینێتەوەوێنەکراوە؟؟
گریمانەیەکی تریش هەیە کە ئایا ڕەوشت لە بەها پیرۆزەکاندا خۆی ئەبینێتەوە؟؟
لەڕوانگەی دین و فەلسەفەی دینەوە قابیل و هابیل کە کوڕی دروست کراوی خوان شەڕی ڕەوشت بوە هۆکاری مەرگ لەنێوانیان..
ئایا ئەکرا مەرگ نەبوایەو ڕەوشتیش پێناسە جوان و ڕاستەقینەکەی ون نەکردایە؟؟
ئایا ڕەوشت تەنها لەتوێی زمانێکی شڕی زبرو ئەقڵ گەلێکی دواکەوتوی نیشان ئەدرێ؟
لەڕوانگەی منەوە ڕەوشت ئاکارەو بۆ ماوەیی نیە واتا پەروەردەی خێزانیی و کۆمەڵگاو کەلتورو ئاین و تەنانەت ئەقڵیەت و بڕیاری تاک حوکم ئەکات..
ئەکرێ بڵێین ئەوەی ڕەوشت لەتوێی بیرێکی تەسکدا ئەبینن و بڕیاری لەسەر ئەدەن ڕاستن یان هەڵەن؟
دیسان ئەگەڕێینەەوە بۆ بەها بەرزو جوانەکان..ڕەوشت لەترۆپکی بەشی مرۆڤەوە دەست پێ ئەکات تا بنی بەشی مرۆڤ.
واتا ڕەوشت لە ئەقڵەوە بونیات ئەنرێ.. لەشێوازی بیرکردنەوەو بڕیاردان و لەکۆتایدا لە پێیەکان کۆتایی دێت کە بۆ کوێ ئەچیت و بۆچی ئەچیت..
حوکمی خۆت بدە و حاکمی خەڵکی مەکە بە نەزانین..
هۆکاری خۆش بەختی دەرونەکان بەو دەرونی خۆشت لە جەهالەت ڕزگارکە..
دین بۆ خۆشبەختی ژیانی مرۆڤایەتی هاتوە دەنا خواوەند ئیشی بە ڕەشوڕوتێکی نەزان چی بوو..
وێنەکە خۆمم لەساڵی 1982 ئەودەمەی باوکم لە مۆڵەتی سەربازی هاتبویەوەو منیش پێناسەی شکۆی کوڕی گەورەی بوم، تامردن قەرزباری ئەوباوکەم.