نووسەر: ئارەزوو عەبدولخالق
نەخۆشخانە ئەهلیەکان یان چی..!
چارلز بوکۆ ڤسکی ئەڵێ
نەخۆشخانەکان زۆر گرانن، هەرزانتر ئەوەیە کە بمریت.
پارێزەرەکان نرخی گران داوادەکەن، هەرزانتر ئەوەیە بڵێی تاوانبارم
لەژێر ڕۆشنایی ئەم وتەیە ئەمەوێ بڵێم....
کورد زۆر چەرمەسەری چەشت بەدەست ڕژێمی بەعسەوە زۆر ی لێ کوژرا زۆری لێ ئەنفال کرا..زۆری لێ کیمیا باران کرا زۆری لێ زیندانی کراو هتد...
هەربۆیە ڕاپەڕینی سەرتاسەری کردو چەندان فرمێسکی شادیمان ڕشت بەگشتی کە سوپاس بۆخوا ئیدی ڕژێمی بەعس ڕوخاو حکومەتمان بوو بە حکومەتی خۆیی و هاوزمان و هاونیشتیمان دووبارە بۆ دەست کەوتنی ئەو خەون و ئازادیە زۆرمان لێ شەهید کرا لەشەڕی جۆراو جۆری ناوخۆیی و دەستەو یەخەو شەڕی پەڕۆ و ڕەنگ و ململانێ هاونیشتیمانیان و چەندەها جۆری ئازاری نیشتیمان یەخەی هەمووانی گرتوە.
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ هەر لەبڕین وبەناو پاشەکەوت کردنی مووچەو خۆڵ کردنە چاوی میللەت زۆرترین سەروەت و سامانی ئەم وڵاتە پڕ خێرو بێرە بەهەدەر دراوەو براوە بۆ گیرفانی شەخسی و خێزانی حیزبی شەڕی ئێستا لەگەڵ میللەت شەڕی چەک و دەستەو یەخە نیە شەڕی ئێستا شەڕی دەرونیە شەڕی بێ گیرفانی و شەڕی ئاقڵانەی دزینی قوتی میللەتە، لەژێر ناو ناتۆرەو بڕیارو بەناو چاکسازی.
ئەوەی ئەمشەو ئەمەوێ لەسەری بدوێم نەخۆشخانەی ئەهلی هی کێیە.؟! ئەپرسم...
1-ئایا هی کریکارێکە کە بەڕەنجی شانی پەیدای کردوە..؟!
2- هی فەرمانبەرێکی ئاسایی حکومەتە کەلەنەخۆشخانەکاندا کار ئەکات؟!
3- ئایا هی مووچەخۆرانی ئەم نیشتیمانەیە...کەبەپاشەکەوتە وەرگیراوەکانیان بنیاتیان ناوە..؟
وەڵام بۆ ئێوەی خوێنەر بەجێ ئەهێڵم...
لە نەخۆشخانە حکومیەکان..بۆ ئۆکسجین نامێنێ..؟!
بۆ هاوڵاتی گیان لەدەست ئەدات..؟!
ئایا حکومەت وەک ئەوەی بێ خەمە لەبڕین و خواردنی قوتی خەڵک موچەخۆران..بڕینی کاسبی کاسب کاران
ئایا ناتوانێ لەنەخۆشخانەی حکومی خزمەتی میللەتی چەوساوە بکات هیچ نەبێ بیری ئەوەی هەبێ کەخەڵک هەژارە بێ مووچەیە
حکومەت لەکاتێکا کەهێشتا خۆی لەئاستی ئەوەیا نابینێتەوە ئاگری نەورۆزی مووچەخۆر بکاتەوە چۆن لەڕێگای ماڵی دووەمیەوە کەنەخۆشخانە ئەهلیەکانە دووبارە میللەت چەواشە، ئەکاتەوەو ئاوەڕووتی ئەکاتەوە.
بەهەرحاڵ لەدوا دێڕەکانی نوسینەکەمدا ئەڵێم...
نەخۆشخانە ئەهلیەکان جگە لەماڵی دوەمی بەرپرسان هیچی دی نیەخزمەت و گیرفان و مناڵانی بەرپرسان ئەو نەخۆشخانانەیان لێ پیرۆزبێ، ئێمەی میللەتی چەواشە کراو برسی پێویستمان بە و جۆرە خزمەت گوزاریانە نیە، ئێمە دەمێکە توشی نەخۆشی دەرونی و توشی نەخۆشی ئاوەڕووت کردنەوە بووین بەدەست ئێوەوە، هەربۆپێشەوە بەڵام بەبەگ میللەت کۆرۆنای بەلاوە باشترە نەک نەخۆشی دەرونی نەک شەڕی برسی کردنی هەمووان..!