نازانم چۆن خۆشم ویستی.!
تا ئەوپەڕی خۆشەویستی
خولیای عەشقت هەموو شەوێ
فرمێسکی تازەی لێم ئەوێ،
تۆ هەوێنی شعری تازەی
شەوانی پڕ ئەندێشەمی ؛
تۆ برینی بە ئازاری
رۆژانی پڕ لە کێشەمی.
لەهەر کوێ بم خۆشم ئەوێی،
لە هەر کوێ بی بیرت ئەکەم،
ئه و جێگایەی تۆی لێ نەبێ
بۆنی غەریبی لێ ئەکەم.
کە هەست بە دووری تۆ ئەکەم
باڵدارێکم بە بێ لانە،
کە من هەرگیز بە تۆ نەگەم
ئیتر بۆ نەبمە دێوانە !؟
(فەرەیدون عەبدول بەرزنجی)
هەولێر ئایاری 1984