راگەیاندنێک لە مەکتەبی فاروق مەلا مستەفاوە
لەچەند میدیایەکی کوردی و عەرەبی بڵاوکراوەتەوە کە چوار دەوری مەکتەبەکەی کاک (فاروقی مەلا مستەفا) لە کۆمپانیای ئاسیا گیراوەو فەرمانی گرتنی بۆ دەرچووە، بەبێ ئەوەی ناوی هیچ لایەنێک بهێنرێت.
لێرەوە ڕایدەگەیەنین، هەموو ئەو هەواڵ و بڵاوکراوانە دوورن لە ڕاستیەوەو بەشێوەی ئاسایی کاروبارەکانمان بەڕێوە دەچێت، ئەو کێشەو ململانێیانەی کە ڕوو دەدەن هیچ کاریگەرییەکی لەسەر بەڕێوەچوونی ئیشوکارەکانمان نابێت.
لێرەوە بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنن ئێمە دوورین لە ململانێی لایەنە سیاسیەکانی ئێستای #سلێمانی# بەتایبەتی و هەرێمی کوردستان بە گشتی، وە دورین لە کێشە ناوخۆییەکانی یەکێتی.
ئێمە لە کاروباری حزبایەتی لە هەرێمی کوردستاندا سەربەخۆین.
مەکتەبی فاروقی مەلا مستەفا
10/9/2021