مناڵەکانتان گەورە مەکەن پەروەردەیان بکەن
ئارەزوو عەبدولخالق[1]
دێڕی.سەرەتا وتەیەکی #فەرهاد پیرباڵ#ە.
دایک و باوکی ئازیز هەڵپە هەڵپی ژیان و ڕاکە ڕاکی قوتی مناڵەکەت مەبە سەرەتا فێری ڕەوشتی کە بەشێوازێ پەروەردەی بکە کە بەها سەرەتا بۆ، خودی خۆت دابنێ لەکۆمەڵگادا وای فێربکە ڕێزی خزم و خوێش و دراوسێ و ڕێزی خودی خۆی بگرێ، گەورەی مەکە لەباڵا گەورەی بکە بە مێشک بەپەروەردەی جوان، ئەگەر کوڕە یان ئەگەر کچ سبەی لەکۆمەڵگادا ڕووبەڕووی هەزاران کێشە ئەبێتەوە بوێر فێری بکە واپەروەردەی بکە کەبەتەپڵی کەس هەڵنەپەڕێ، خانمی ئازیز کچەکەت سبەی بوکی خەڵکە بە جاسوسی و وەسوەسەی مێشک و پەروەردەی سەقەت پەروەردەی مەکە، چونکە سبەی سەری خۆت و باوکی و کۆمەڵگاکەی سەرشۆڕو گیرۆدە، ئەکات، مناڵ گەورەکردن پیویستی بە بەرگی جوان و نازو پارووی چەور نیە...
پێویستی بە پەروەردەیەکی ڕەوشتی سەقامگیرو ئارام هەیە، چونکە کەپەروەردەی جوان نەبوو...سەرەتا بەخۆتا هەڵەشاخێ ئینجا دەوروبەر. مناڵ هەویرە چونی بشێلی وا دەرئەچێ.