پاراستن و ڕێزگرتن لە نەریتە کۆمەڵایەتی و مێژووییەکانی گەلەکەمان، ئاسانکارییەکە بۆ
بە دەوڵەتبوونمان
بەهۆی خەمخۆریم بۆ دۆزینەوەی ڕێگا ڕاست و دروستەکانی شێوەی کۆکردنەوەی خەڵک بە مەبەستی
پەرەسەندنی خەباتی نەتەوەیی، شوێندۆزییەکی زۆرم کردووە بە شوێن بەشێک لە مێژووی
نەتەوەکانی دیکەی هاوشێوەی ئێمەی کورد کە نەیاریان زۆر بووە، و بەاڵم ئەوان سەرئەنجام
سەرکەوتنیان بە دەستهێناوە. جا ئەو شوێندۆزییە، چی بە شێوەی خوێندنەوەی پەرتووک، یا دیداری
کەسایەتی والیەنەکان، یا بینین وگوێگرتن لە فیلم ودەنگە کۆمێنتاریەکان بووە.
یەکێک لەو نەتەوانە جووەکانی ئێسرائیلن. باش ووردبوونەوەیەکی زۆر لە شێوەی خەباتی گشت
پارتە سیاسییەکان و ڕێکخراوە بەرینەکانیان لە ئاست جیهان، نەمدیت هیچ کام لەو پارت و
ڕێکخراوانە لە سەدەکانی پێشوو، لە سەردەمانی خەباتیان لە قۆناغی ڕزگاری، هێرش بەرن بۆ هیچ
کام لە نەریتانانەی کە سەدان ساڵە، کۆمەڵگاکەیان لەگەڵی ڕاهاتووە ببات، لە سەرەوەی هەموو
نەریتەکان، نەریت و ڕۆتیناتە ئاینییەکانیشیان. دیارە زۆر لە سەرکردەکانی پێشوو ترو ئیستای
ئیسرائیل، بۆ خۆیان زۆر پەیڕەوی ئاینەکان نەبوون، و وەک تاک الیک بوون، بەاڵم لەو کارەیان
مەبەستیان ئەوە بووە، کە دەبێت بە شێوەیەک خەبات بکەن، کە هاونەتەوە و هاوخوێنەکانی
خۆیان، کە لەهەموو دۆستانی جیهانیان زیاتر جێگای بڕوایە و پشت وپەنای هەموو خۆش
وناخۆشییەکانیانە، نەڕەنجێنن. هەر بەو شێوەیە توانیان لە سەردەمانی قۆناغی ڕزگارییدا یەک
دەنگیەکی تایبەت، وەک تەریقەتێکی فەرزکراو، هەموو هاوواڵتییەکی ئیسرائیلی ئەرکی بە
دەوڵەتبوونی خرایەئەستۆ و ئەوانیش چوون لە بەرژەوەندی خۆیان وئاین و نەریت و ئایندەیان
دەزانی، بە کردەوە جێبەجێیان کرد.
ئەوەی بە خەباتی سیاسی و دیپلوماسی بۆیکرا، ئەرکی پێسپێردرا، خەڵکانی مەدەنی و سادەکانیش،
بە ئابوونەی فەرزکراو لە ڕێگەی فتوای ئاینەکانیان، بە گرنگیدان بە کشت و کاڵ، و پەرەپێدانی کااڵ
خۆماڵیەکانیان. بە هونەر و بازرگانی ودەزگا جیاوازەکانەوە، هەر یەکەو بە شێوەیەک ئەرکێکی
گرنگیان بەڕێوەبرد، و لە ئاکامدا دیتمان کە لە واڵتێکی بچووکەوە بوون بە واڵتێکی زلهێزی جیهانی.
لەو سەردەمانەی کە ئەو خاکە لە ژێر دەسەاڵتی بەریتانیا بوو، هیندێک لە سەرچاوەکان باس لەوە
دەکەن، کە تا ساڵی 1923 تەنیا4 %خاک وجۆگرافیاکەی بە هی ئیسرائیل مابوو، کە14 %
پێکهاتەکەشیان بە جوو دەزانی، چوون لەو سەردەمانانەدا هەموو جووەکان بە ناچاری پەریوەی
واڵتانی جیهان بووبوون. هەر لە ساڵی 1921 کاتێک جووەکان هەستیان بەو مەترسییە کردبوو، بۆ
سەرخاک و نەتەوەکەیان، جوواڵنەوەی)هاگانا(کە جوواڵنەوەیەکی سەربازی بوو پێکهێنا، لەو
ڕێگەوە خەریکی کۆکردنەوەی چەک و تەقەمەنی بوون، بۆ گەورەکردن و بەهێزکردنی
جوواڵنەوەکەیان ودوورخستنەوەی مەترسی لە سەر خاکەکەیان.بە هۆی لێزانین و چاالکی ئەو
جوواڵنەوە، ورە و باوەڕ لە ناو جووەکاندا بەرزبووەوە، وای لێهات کە بەریتانیەکانیش حیسابێک بۆ
پێداگری و خۆڕاگری جووەکان بکەن، بەو شێوە توانیان دەست بە سەر بەشێکی دیکەی خاکەکەیان
بگرنەوە، واتە پانتایی خاکەکەیان لە4 بۆ 7 %بەرزکرایەوەو، سەرژمێرەکەشیان لە14 بۆ30 %
زیادکرا. هەر بەو شێوەو تا 1947 واتە 2 ساڵ دوای شەڕی دووەمی جیهانی، و کشانەوەی بەریتانیا
لە ناوچەکە، جووەکان توانیان کارێکی وابکەن، کە بە دانپێدانانی فەرمی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو
کاتەدا پێوانەکە گەیشتە 5، 56 خاکەکەی کەوتە بەر ئیسرائیل و43 بەر فەلەستین. لە ساڵی1948
وێرای دژایەتی کردین چەندین واڵت، بەسەرۆکایەتی داود بنگۆریۆن دەوڵەتی سەربەخۆیی خۆیان
ڕاگەیاند، و تا کاتی نووسینی ئەم بابەتە، سەرژمێری پێکهاتەکە گەیشتووەتە74، 1%جوو) یەهودی(
واتە ژمارەی یەهودی بە هۆی گەورەبوونی خێزانەوە گەیشتووە136000، 9، وەعەرەب21 %بێجگە لە
عەرەب و یەهودیش9، 4.% پێکهاتەی دیکەی تێدا دەژین،
بڕبڕەی سەرکەوتنی هەر نەتەوەیەک، یەکڕیزی خەڵک وگەلەکەیەتی، کە ئاورێک لە هۆشیاری و
لێزانی ئەوان دەدەینەوە، بەو هۆیەوە توانیان یەکێتی ویەکڕیزی فەرز بکەن، و ئاکامەکەشی ئەوە
بووە، کە لە سەرەتاوە لە4 %خاکەکەیان بە دەستەوە بوو، بەاڵم ئێستا گەشتووەتە74% خاکەکە،
بوون بە یەکێک لە گرنگترین واڵتەکانی جیهانیش، لە ئاست سیاسەتی نیو دەوڵەتی، دیپلۆماسی،
هەروەها لە بوارەکانی سەربازی و ئابوریدا.
گرنگیەکی دیکەی ئەو واڵتە لە پاش سەربەخۆبوونیان، بە هۆی لێهاتووییان لە بوارەکانی
تەکنۆلۆژیای گشتی و سەربازی، زۆر لە واڵتانی عەرەبی و ئیسالمیشیان وادار و ناچار کرد، کە
پێوەندییەکانیان لەگەڵیان باش بکەنەوە، و لە ئێستادا لە پایتەختی زۆربەی واڵتانی ئیسالمی
باڵۆیزی ئیسرائێل بوونی هەیە، و هەروەها بە پێچەوانەکەشی هی زۆربەی واڵتانی ئیسالمیش لە
پایتەختی واڵتی ئەوان هەیە.
لە ناوەڕۆکی ئەم نووسینەم، مەبەستم ئەوەیە کە هیندێک کەس و الیەنی سیاسیی، کە خاوەنی
ئایدولۆژیایەکی مێژوو بە سەرچوو) ئێکسپایر(ن، کە لەوانەیە لە تەواوی ڕۆژهەاڵتی کوردستان، 200
کەس بە تەواوی لەو ئایدۆلۆژیایە تێنەگات، یا ئەسڵەن هەر لە ناوەکەشی بێزار بن، دەیانەوێ
بەوشێوە خەبات بۆ ڕزگاری واڵت بکەن، هەر ئەو جۆرە الیەنانە لە ڕێگەی ڕاگەیاندن و کردارەکانیان
هێرش دەکەنە سەر نەریتەکانی95 %کۆمەڵگا کانیان، دیارە مەبەستم لەوە نییە کە هەموو
کۆمەڵگای ئێمەی کورد خاوەن یەک جۆر ئاین یا یەک جۆر نەریت بێت، بە پێچەوانەوە هەر لە
ڕۆژهەالتی چەندین ئاین و نەریتی کۆمەاڵیەتی باش هەن، کە هۆکارن بۆ کۆکردنەوە و
یەکدەنگکردنی خەڵک. کەوابێت بۆ گەیشتن بە ڕزگاریی یەکجاری گەلەکەمان، بۆ دروستکردنی
یەکریزی ماڵی کورد، لە پێناو دەوڵەتی سەربەخۆیی کوردستان، پێویستە بە هەموومانەوە ئاگامان
لە پیرۆزییەکانی خەڵک بێت، لە هەوڵیی ئاشتکردنەوەو یەکریزی خەڵکەکەماندا بین، و هەوڵنەدەین
پەالماری پیرۆزییەکانی کۆمەڵگاکەمان بدەین، واتە ئەو نەریت و باوگەلەی کە سەدان ساڵە لەگەڵی
هاتوون، لە هەمووی گرنگتر پاراستنی شیرازەی خێزانی، و گرنگیدان بە گەورەبوون و زۆر بوونی
بنەماڵەکان. و لە زۆر بواری دیکەشدا.
بەو کردەو هەاڵنەی پێشوومان هەمیشە ڕێگەمان بۆ دوژمنان و داگیرکەران خۆشکردووە، کە ئەوان
لەو بۆشاییە کەڵکوەرگرن و تا ڕادەیەکی کەمیش بووبێت، دزە بکەن نێو پێکهاتەکانی کوردستانەوە.
سەرچاوە : کتێبی هەنگاوەکان بۆ سەربەخۆیی
نووسینی عارف باوەجانی[1]