ناونیشانی پەرتووک: کوڕانی گەڕەک
نووسەر: نەجیب مەحفوز
وەرگێڕ: غەفوور ساڵح عەبدوڵڵا
کوڕانی گەڕەک، ناودارترین ڕۆمانی نەجیب مەحفوزە، کە تاکە نووسەری عەرەبە کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵە. جۆرت تەرابیشی لە کتێبێکدا کە لەبارەی چەند ڕۆمانێکی ئەم نووسەرەی نووسیوە بە یەکێک لە ناوازەترین ڕۆمانەکانی ئەم نووسەرەی دەزانێت..
مەحفوز خۆ دەڵێت:
ئەمە چیرۆکی گەڕەکەکەمانە، یان ڕاستتر وایە چیرۆکەکانی گەڕەکەکەمانە...
هەموو ڕۆڵەکانی گەڕەکەکەمان ئەم چیرۆکانە دەگێڕنەوە، هەموو دەگێڕنەوە وەکو بیستوویانە لە چایخانەی گەڕەکەکەی خۆیان، یان چۆن نەوەکان گوێزاویانەتەوە، هیچ پشتێکم نییە جگە ئەو سەرچاوانە نەبێت، بۆنەش زۆرە کە پێویستیان بەگێڕانەوەی چیرۆک هەیە، هەرکەسەو بەشبەحاڵی خۆی کە لە تەنگاوبوونیاندا ستەمی لێکرابوو، یان خراپەی لەگەڵدا کرابوو، ئاماژە بە خانووە گەورەکە دەکات، کە دەکەوێتە سەر کۆڵانەکە و ئەوسەری بەستراوە بە بیابانەکەوە...
نەجیب مەحفوز لە ڕێی ئەم ڕۆمانەوە، کە یەکێکە لە ناودارترین بەرهەمەکانی و بۆ چەندین زمانی دونیا وەرگێڕدراوە، بووە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەبیات و لە ساڵی 1988دا ئەو خەڵاتەی وەرگرت.