کتێبی “زەبیحی ڕووناکبیرێکی گۆڕغەریب”
کۆکردنەوە و لێکۆڵینەوەیەکی وردە لە سەر ژیان، تێکۆشان و بەرهەمەکانی مامۆستا زەبیحی کە لە لایە ن فەرەیدون حەکیم زادە وە کاری بۆ کراوە. حەکیم زادە حەول و بەدواداچوونی چەندین ساڵەی خۆی لە هەمبەر عەبدولڕەحمان زەبیحی، لەو کتێبەدا گە یاندووەتە سە ڕئە نجام و پێشکەشی کتێبخانەی کوردی کردووە.
ئەم کتێبه لەخۆگری هە شت بە شە کە لەو هەشت بەشەدا وتارەکانی کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئەدەبی، زانستی، فەرهەنگی و زمانەوانییەکانی زەبیحی جێی گرتووه، هەروەها لە بەشەکانی تر وت ووێژەکان، بەڵگەنامەکان و ڕاوبۆچوونی هەندێک لە کەسایەتییەکانی کورد سەبارەت بە زەبیحی هاتوونەتەوە، ئەو کتێبە هە نگاوێکە بۆ پڕکردنەوەی بۆشایییەکانی نەناساندن و پە ڕاوێزخستنی کەسایەتی هە ڵکە وتە و تێکۆشەری کورد؛ عەبدولڕەحمان زەبیحی.
نووسەر لە پێشەکی کتێبەکەدا دەڵێیت: عەبدولڕەحمان زەبیحی یەکێک لە کەسە چالاکەکانی سەدەی بیستەمی زایینییە کە توانی لە بواری ڕۆژنامەگەری و نووسین شوێنێکی ئەوتۆی هەبێ. زەبیحی سەرۆکی ڕۆژنامەگەری کوردی لەو ساڵانەدا بوو، گۆڤاری نیشتمانی ژمارە 1ی تا ژمارە 7 و8و9ی [کە بە یەکەوە بوون] لە ناوخۆی وڵات دا چاپ کردووە. سەرەڕای ئەوە زەبیحی لە ڕۆژنامەی کوردستان (مەهاباد ساڵی1324ه/1946ز) و گۆڤاری نیشتمان (مەهاباد ساڵی1322ه/1943ز) و دوای پەڕیوەبوونی بۆ گەرمێن لە گۆڤار و ڕۆژنامەکانی باشوور وەک: هاوکاری، ڕۆشنبیری نوێ، چریکەی کوردستان (بە نێوی برزوو)، خەبات (بە نێوی زانا)، ڕزگاری (مامۆستا عیسا)، ڕۆژنامەی کوردستانی نوێ دا نووسینی هەبووە. بە وتەی خوالێخۆشبوو نەوشیروان مستەفا، گۆڤاری باهۆزی بە زمانی عەڕەبی و پێشڕەو(ی) بە زمانی کوردی لە بەغدا دەرکردووە.
دەبوو زەبیحی و ئیشەکانی لە ماوەی ساڵانی 1320 تا 1359ی هەتاوی دووپاتە و چەندپاتە خوێندنەوەیەکی بۆ بکرێتەوە. بۆ ئەو کارە هات وچۆ و گەڕان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەکانی ناوخۆ و باشوور و ڕۆژئاوای کوردستانی گەرەک بوو کە ئەز بە هاوکاری هاوڕێیانم، توانیم نزیکەی زۆربەی وتار و نووسراوەکانی وەدەست بێنم. شارەکانی مەهاباد، سلێمانی، هەولێر، تاران، سنە، قەڵادزێ و ڕانیەی گەڕام و زۆر بابەتم هێناوە. زانستگای هەولێر و سلێمانی گەڕام و ڕۆژنامەی (خەبات)، (هاوکاری)م لەوێ دەست کەوت.
لێرەدا دەمهەوێ بڵێم کاتی خۆی کاک عەلی کەریمی (خوشکەزای مامۆستا عولەما) لە ساڵی (2005ز)دا کتێبێکی لە سەر ژیان و بەسەرهاتی عەبدولڕەحمانی زەبیحی نووسی بوو و ئەزیش وەک سەرچاوە کەڵکم لێ وەرگرت. وتارەکانی مامۆستا زەبیحی کە کاتی خۆی لە گۆڤاری نیشتمان چاپی کردوون و عەلی کەریمی لە کتێبی نیشتمان چاپی کردوون، خۆم لێ نەداون. تێکۆشاوم تا بۆم دەلوێ لە دووپاتە خۆم ببوێرم، بۆی هەیە لە چەند جێگەدا لە دەستم دەرچووبێ و دووپاتەکاری کرابێتەوە، ئەویش مەبەستێکی تێ دا بووە. لە کتێبی ژیان و بەسەرهاتی عەبدولڕەحمانی زەبیحی چەندین وتاری مامۆستا نەهاتبوون.
وەنەبێ گەلی کورد کە سایە تی هەڵکەوتە و زانای خاوەن بیر و ئە ندیشە ی لە چە شنی زۆربە ی گەلانی تر نەبووبێ و نییە تی، بەڵکوو بە دەیان و سەدان لەو کە سایە تییانە هەبوون که لە تەم وتومانی زەمەنی نالەباردا، یان ون بوون و سەرگوریشتە و چارەنووسیان نە خراوەتە بە ڕچاو، یاخود کەم تر ئاوڕیان لێ دراوەتەوە. عەبدولڕەحمان زەبیحی یەکێک لەو کەسایەتییە ناودارانەی کوردە کە تاکوو ئێستا بە کەمی ئاوڕ لە ژیان و تێکۆشان و بەرهەمەکانی دراوەتەوە. زەبیحی لە ساڵی 1920 ز، لە شاری مەهاباد لە دایک بووه، لە تەمەنی لاوییە تیدا کۆمەڵەی ژێ کاف لە سەر دەستی ئەو و چەندین کەسایەتی تر دادەمەزرێت، زەبیحی ڕۆڵێکی بەرچاوی لە ڕووداوە گرینگەکانی ناوچە و کوردستان دا هە بووە و لە کاتی پەڕیوەبوونی بۆ باشوور سە ڕەڕای گرینگیدان بە زمان و کلتوور، درێژە بە چالاکییەکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی خۆی دەدا و هتد.)