کوردانی ئەرمەنستان
بە شێوەیەکی سەرەکی لە بەشی ڕۆژئاوای ئەرمەنستان دەژین. کوردەکانی یەکێتی سۆڤێتی جاران سەرەتا کوردییان نووسیوە بە ئەلفوبێی ئەرمەنی لە 1920ەکاندا، لەپاش ئەوە بە لاتینی لە 1927دا، پاشان بە سیرلیک، و ئێستا بە هەردوو سیرلیک و لاتینی. کوردەکان لە ئەرمەنستان پەخشێکی ڕادیۆیی کوردییان لە یەریڤان و ڕۆژنامەیەکی کوردی بە ناوی ڕێیا تازە. بەشی کوردی لە دەزگای هەرێمیی یەریڤان بۆ خوێندنە ڕۆژهەڵاتناسییەکان. کوردەکانی ئەرمەنستان پێشەنگبوون لە دەستکەوتنی میدیای وەک ڕادیۆ، پەروەردە، و ڕۆژنامە بە زمانی زگماکی خۆیان، بەڵام گەلێ کورد لە 1939 بۆ 1959 بە دانیشتووی ئازەری و تەنانەت ئەرمەنیش لەقەڵەمدراون. مامۆڵەی مێژوویی ئەرمەنستان لەگەڵ کوردەکان و بەتایبەتی کوردە موسوڵمانەکان دەتوانرێ ڕونکریتەوە لەوەدا کە ئەرمەنستان بێهیوابووە بەهۆی ئەو ڕاستییەی کە هەندێ هۆزی کوردی موسوڵمان لە باکووری کوردستان بەشدارییانکردووە لە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا بە سەرپەرشتی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی، بەڵام لە هەمانکاتدا ئەوەش ڕاستە کە کوردەکان ئەرمەنەکانیان شاردۆتەوە و پاراستووە لە کۆمەڵکوژییەکە.
لە کۆماری دیموکراتی ئەرمەنستانی 1918-1920 دا، کوردەکان مافە سیاسییەکانیان بەدەستهێنا: نوێنەرێکی کورد هەڵبژێردرا بۆ پەرلەمانی ئەرمانستان، و هەندێ کورد بوونە ئەفسەر لە سوپای ئەرمەنیدا و یەکەی کوردە خۆبەخشەکانیان ڕێکدەخست.
لە سەردەمی سۆڤیەتدا، ژمارەیەکی زۆر بابەتی وێژەیی کوردی بڵاوکرایەوە لە ئەرمەنستان، و خوێندنگای میری و ڕادیۆش کرانەوە. بەپێی ئینسایکلۆپیدیای گەورەی سۆڤیات، ئەرمەنستانی سۆڤێت گەورەترین بنکەی وێژەی کوردی بووە. زیاتر لە پەنجا خوێندنگە بۆ کوردەکان ئەرمەنستان کرایەوە لە 1925دا.
لە سەردەمی ستالینیزمدا لە 1937، کوردەکانی ئەرمەنستان بوونە قوربانی کۆچی زۆرەملێ، هەزاران کورد بەزۆر لابران لە ئەرمەنستان.
بەپێی بەڕێوەبەری بنکەی لێکۆڵینەوەی کوردی، بەرودۆخی کوردەکان لە ئەمڕۆدا لە ئەرمەنستان ئاساییە و هیچ یەکترقبوڵنەکردنێکی ئاشکرا بوونی نییە.
لە ناوەی نێوان 1992-94، دانیشتوانی کوردی هەردوو ناوچەی لاچین و کەلبەجاری ئازەربایجان ناجارکران کە هەڵبێن بەهۆی داگیرکردنەکەی ئەرمەنستانەوە لە شەڕی نەگۆرنۆ-کاراباغدا. ئەرمەنستان بە شێوەیەکی کارا دەستیگرت بەسەر ئەو ناوچەیەی کە کوردستانی سوور پێکدێنن لە کاتێکدا بەکاریدێنێ وەک ڕێڕەوی لاچین بۆ بەستنەوەی ئەرمەنستان بە کۆماری نەگۆرنۆ-کاراباغ.