فەرید جۆرج..
پیاوە ڕووسپیەکی هەولێر
بڕوانامەی هێنا بووە ئیسلام
باوکی هونەرمەندێکی ناسراوە
جابی ئامانەی مصلحەی بوو
فەرید جۆرج باب و باپیرانی لەسەر دینی کریستیانەت بوونە ژیانیان خۆش و اسراحەت بووە، مام فەرید بەهۆی تێکەڵاوی خەڵکی هەولێر و ژیان و گوزەرانی بەگشتی خەڵکی هەولێر کە ئیسلام بوونە، ئیدی لە حکومەت دامەزرایە لەسەر بەڕێوەبەرایەتی گواستنەوە بوویتە جابی ئامانەی بە کوردەواری خۆمان دەڵێن (سەکنی ڕیمی) ئەوەی سواری ئامانەی مەسڵحەی حکومی بووایە وەسڵەکی دەدایێ قەلەمی پێدا دەهێنا نیوەی دەدڕاندو پارەکەی لێ وەردەگرت، ئەو وەختی مفتشی ئامانەی هەبوو لەهەر جێ یەکی با سوار دەبوو چاودێری پلیتەکانی ئامانەی دەکرد بزانی پارە وەرگیرایە دەبوایە وەصڵەکی فڕێنەدەی هەتا دەهاتیە خوارێ..
لێرەدا باسەکەمان لەسەر مام فەریدی یە واتە بابی حەمکۆی هونەرمەندە...
دەڵێن لەسەر دەستی مام (ساڵح باشە) کەشۆفێری ئامانە بووە و لای وی جابی بووە، بوویتە ئیسلام هاتیتە سەر دینی حەق خوا هیدایەتی دایە.
لەوێنەی دووەم شۆفێری ئامانەی مسلحەی حکومی (حاجی ساڵح باشە) یە دانیشتووە ژمارەی (2) ی ئیجازەی گشتی هەبووە، ماڵی لە گەڕەکی سێتاقان بوو کوڕەکانی ناوی سرهنگ سەردار و سالار بوو..
ئەوەی ڕاوەستایە لەپێشەوە باوکی هونەرمەند (حەمکۆ) یە جابی ئامانەی بوو ناوی (فەرید جۆرج) بوو دوایی بووە ئیسلام ناوی خۆی کردە[هیدایەت] دەگێڕنەوە
بەگوێرەی ئەوانەی دەگێڕنەوە مام ساڵح باشە هەرخۆشێ ناوی لێنایە (هیدایەت) ناوی گۆڕیە...
جا خوێنەرانی بەڕێز مام هیدایەت کە بوویتە ئیسلام و قەومی خۆی حاشایان لێ کردیە، ئیتر ژیانیان زۆر سەخت و ناخۆش بووە حەمکۆی کوڕیشی گچکە بووە دەگێڕنەوە شەوان لەناو قەفەسی قەبرستانان ژیانیان بەسەر بردیە بەکولەمەرگی ژیانیان بەڕێکردیە.
مام فەرید دوو برای لەخۆی گەورەتری هەبوو ناویان
(ألبير ألفريد) ..
(البیر) قوتابی بووە لە قوتابخانەی (اربيل الثانية) .
(ألفريد) ئاوازی بۆ شيعرێکی پيرباڵ مەحمود دانا بوو لە ڕاديوی به غدا له سه ڕ (زه عيم عبد الکريم قاسم) به ناوی (ابتسامة الزعيم) .
باوکيان مام جورج (ياريده ده ڕی - ناظر محطة قطار اربيل) بوو.
ڕەحمەتی فەريد کە دەکاتە بابی حمکۆی لە دوای شۆڕشی 14 ی ته مموزی 1958 له هەولێر (جندي مکلف) بوو له به شی (استخبارات) ئەو کاتی (ضابط الاستخبارات) ناوی داود سيد خليل بوو له قه وميه عەرەبەکان بوو که له پيلانی (عبد الوەهاب الشواف) له موصل 8ی ئاداری 1959 به شدار بوو وله مه حکه مه ی شه عب بڕیاری ئيعدامی بۆ ده ڕچوو گولە باران کرا بەهەرحاڵ...
(فەريد جورج) به ڕده ستی ئەو زابتە بوو، فريد بوو به ئيسلام سه ڕه تا ناويان نا (عبد الله) دوايی بوو به هيدايه ت.
جا بەڕێزان کەسێکی بیانی لە وڵاتەکی دەبیتە ئیسلام و لەسوشیال میدیا چەند ڕێزی لێ دەگرن و دوعای خێری لۆدەکەن، ئەوەتە خێزانی حەمکۆ بەو شێوەیە ژیانیان بەڕێکردیە لە هەولێر و خەڵکی قەدیم شاهێدی ئەو ڕووداوانەنە..
جا بەڕێزان هەولێر ڕاستە پێکهاتبووە لەقەڵات و تعجیل و سەعدوناوەو خانەقاو محلە ی عەرەب، بەڵام لە کونجێکی ئە گەڕەکانە هەزاران ڕودواو و پیاو چاک و بێ لانە و خێرکەرو گێڕانەوەی بەپێز هەیە، ئێمە وەکوو پەیجی هەولێری جاران بەردەوامین لەخزمەت کردنی ڕووداوی هەمە جۆر و کەسایەتی و مێژووی ئەوشارە بەهیواین ئێوەلێمان ڕازی بن شتێکمان پێشکەش کردبی شایستەی ئێوە بێ.. [1]
=KTML_Bold=ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژەپێکراو نووسراوە کوردیپێدیا دەستکاری نەکردووە=KTML_End=