ناونیشانی بابەت: $هەڵۆ$
بابەت: هۆنراوە
نووسین: #سوارە ئێلخانی زادە#
- بەشێک لەم هۆنراوەیە لەلایەن هونەرمەندی گۆرانیبێژ #نەجمەدینی غوڵامی# یەوە، کراوە بە مەقام.
پائیزە دارو دەوەن بێ بەرگە
دڵ پەشۆکاوی خەیاڵی مەرگە
هەر گەڵایەک لە دارێ دەوەرێ
نوسراوێکە بە ناخۆش خەوەرێ
چاو هەناوی نییە وا ماتو پەشێو
لەشی زاماری دەکێشێتە نێشێو
رۆژ پەرە ساردە کزەی بای زریان
کاتە بو ژینی لە دەس چو گریان
دڵی پر بو لە پەژارەو لە دڵو
ژینی خۆی هاتەوە بیر پیرە هەڵو
بە قسە خۆشە مەترسی مردن
تالە ئەو هەستی بە مردن کردن
کاتی کۆچ کردنە وەختی سەفەرە
داخەکەم سەختی نەمانم لەبەرە
هەر بینا هات ئەجەلو من مردم
با لە شیۆێ پەروباڵی بردم
تو بڵی پاشی نەمان ژینێ بێ
بۆ لەشی ساردەوە بو تینێ بێ
تۆ بڵی ئەو خەوە هەستانی بێ
یان ئەو قافلە وەستانی بێ
مەرگە دێ دوۆا بە هەموشت دێنێ
هەمو ئاواتێ لە دڵ دەستێنێ
پاشە ڕوکیکی بکە مل ئەو باخە
تاکو باڵو پەڕی من پەرداخە
هەر برۆم نابەڵەدو بێ سەرو شوێن
دیار نییە خەیڵی هەڵویان لە کوێن
شارەزای ڕێگەی مردن کێیە؟
چیە ئەو مەنزڵە کوێلی تێیە
نامە ڕێبواری کەلی هاتو نەهات
چارەکەم بەشکو ئەوا هاتو نەهات
خۆی بە خۆی گوت کە دەچم بۆ لای قەل
کەدخودای پیری بە بیری گەلی مەل
هەڵ فری ڕاوکەری ساڵی کەژو کێو
لە چیای بەرزەوە ڕۆی کردە نێشێو
کەوتە ئەو دەشتە لە ترس هاتە قۆرەو
دەر پەریو کوڕ کوڕو دەرمایە کەو
هاتە لای قەل بە کزیو بێوازی
قەل گوتی مام هەڵو ناسازی؟
گوتی قاڵاوە ڕەشەی پسفورم
پیرمو پەی دێ لە دیوی گۆرم
باخی ژینم بە خەزان ژاکاۆە
کاتی مەرگەو عەجەلیش ناکاۆە!
پێم بڵێ چۆنە کە تو هەر لاوی
زۆر بە ساڵ پیری بەڵام چاک ماوی؟
هێزی ئەژنۆم نییە باڵ بێ هێزە
هەمو گیانداری ژیان پارێزە
قەل گوتی باشە کە گوێ ڕاگری
پەندی من پاکی بە دڵ بسپێری
ئەو دەمەی بابی بەهەشتی من مرد
دوور لە تو دەردو بەڵای ئێوەی برد
پێ گوتم ڕۆڵە ئەوەی زارو زار
هەیەتی دەردو نەخۆشی بە هەزار
دیقو، زەردوئیو، ئاهو، وەرهەم
بە گژەی با دێن بەرهەم
گوشتی کەو چەندە بەتامە بە ناو،
هەنگو هالاوێ دەهەنۆێتە هەناو
تا وەزی بیرو خەییاڵ سەر دەکەۆێ
کە لە گۆڕ کەوتی وەها دەردەکەۆێ
پەینو پاڵێکە لە پاڵی دێیە
مەنزڵی نوکەری خۆتی لێیە
کەرە تۆپیو کەلاکی گوێلک
هەڵمی دڵ ڕون کەرەوەی سەر گۆێلک
پێکەوە چینە بکەین لەو پەینە
بۆ سەنێر مەڵهەمی بیرو زەینە
ورد بەوە چەندە بەمانا قۆڵە
مەسەلەو گفتی قەلی ماقۆڵە
بیکە سەر مەشقی ژیان ئەو ئیشە
هەر لە سەر داری نەوی هەڵنیشە.
هاتەۆە بیری هەڵو ڕابردوی
پاکی بروژانەوە یادی مردوی
گۆڵ کرا ڕایەخو پایەندازم
چەندە ئاژوانێکی کێو ئاۆازم
چەندە ڕوانیمە زەوی لەو بانە،
کێوو دەشت لەو سەرەوە
چەن جوانە، چەن چکۆڵەن پەلەوەر لەو بەرزە
ئاخ کە چەن خوێری گرە ئەم عەرزە
چەندە ڕاوی کەو، کەوبارم کرد،
دۆژمنی تاقمی شل قارم کرد
گولکە زێرینە وەکو تاقی زەفەر
ئاسمان بو منی بەست کاتی سەفەر
حەوتەوانان بو میداڵی شەری من
چەندە شۆراوە بە خۆێن شاپەری من
ئێستا بۆ وا ڕەبەنو داماوم
من هەڵۆ چاو لە دەمی قاڵاوم
ساکەو کارە وەها ساکارە
مەرگ میوانی گەداو خۆنکارە
هەوری ئاسمان بێخەڵاتم باشە
بارەشم خاکە بکێشن باشە
گوتی وا ژینی درێژ پێشکەشی خۆت،
گوشتی مردارەوە بو هەر بەشی خۆت
ژینی کورتو بە هەڵۆی مردن،
نەک پەنا بۆ قەلی ڕو ڕەش بردن
لای هەڵۆی بەرزە فری بەرزە مژی
چۆن بژی شەرتە نە وەک چەندە بژی
[1]