ناونیشانی بابەت: قاچە بەجێ ماوەکانی هەژار، دروشمێک بۆ بەمەردبونی لێپرسراوان
نوسەر: #ئارەزووی عبدالخالق#[1]
23-10-2021
کوردو میژووی کوردایەتی پڕیەتی لەجەوروجەفاو ڕۆژانی تاریک و شەوانی پڕ لەترس و لەرزو کارەسات، ، ئەم کوردستانەی کەهەموان تیائازادین بە خوینی هەزارانی وەک هەژار هاتۆتە بوون، بائیدی و بۆهەتا وازلەیەکدی شکاندن و توانج و پلار بهینین، بائیدی و بۆ لەمەودوا کوردو تاکی کوردی و لێپرسراوان بەمەردبونی خۆیان ڕابگەیەنن و ئیدی کوردو کوردستان پارچە پارچە نەفرۆشن لەپێناو گیرفان و سامان و تاڵانی بائیدی و بۆ هەتا، هەموان لە قاچەکانی هەژارە فێربن، کەهیچ هەژارێک لەوڵات نەهیڵن، هیچ داهات و سامانێک بەهەدەر نەدەین، لێپرسراوەکان با قاچەکانی هەژارو هەزاران خوینی شەهیدانی گەل بەهەدەر نەدەن، با بەخۆمانا بچینەوەو لە شوێن گوللەو لە شوێن خیانەت و لەشوێن تاڵانی، تۆوی تەبایی و یەکسانی بچینین، بەهەموومان، با تەرمەکانی ئیجە بکەین بەوانەو لەقوتابخانەی ئاشتی و ئاشتەوانی بیڵێینەوە، با ئیدی خوینی شەهیدان بکەین بەسومبولی ئاشتی و پێکەوە ژیان، بۆئەوەی شەهیدان ئاسودەبن و قاچەکانی هەژار ئارام بن و بۆئەبەد لەگۆڕدا پشووی یەک ڕیزی بدەن.
کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 2,111 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!