بۆ بەڕێزان:
• ڕای گشتی خەڵکی کوردستان
• حیزب و لایەنە سیاسیەکان
• سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی دادوەری
• فەرمانگەی داواکاری گشتی
• سەرۆکایەتی هەرێم
• سەرۆکایەتی حکومەت
. ناوەندەجیهانیەکان و یەکێتی ئەوروپا
من وەک پارێزەرەی (مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی) ناڕەزایی خۆمان دەردەبڕین لەو بارودۆخەی ئێستای (مامۆستا ئیسماعیل) تیایدا دەژیت لەم چەند خاڵەی خوارەوەدا:
1. داواکارین لە هەموو لایەنە پیوەندی دارەکان بەزووترین کات بێنە سەر خەت وە لەرەووشی مامۆستا بەگشتی ئاگادارمان بکەنەوە چونکە بەپێ ی ئەو زانیارانەەی دەستمان کەوتووە مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی ژیان لەمەترسیە بردراوەتە شاری #دهۆک#...
2. مامۆستا ئیسماعیل سووسەی لەکاتی ئیستا سزا دراوە لەئەستۆی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەلایەتیە بەهیچ شێوەیەک هیچ هێزو لایەنێک ناتتوانێت لەچاک سازیەکات سزا دراو بباتە دەرەوە تەنیا بەبریاری وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی نەبێت.ئایە ئەم هێزەی مامۆستای سزادراوی بردووە کین؟ ئایە بەرێوەبەری چاک سازی چۆن ڕیگای پێدان سزادراو مامۆستا ئیسماعیل سووسەیی ببەن بۆ دەروە؟ کەواتە لەئیستادا چاک سازیەکان پارێزراو نینە...
3. بە داخێکی زۆرە دیاردەی گرتن و ڕفاندن هەلسوکەوتی نارەوا پێشەلکردنی مافی مرۆڤ لەلایەن بەشێک لەهیزەئەمنیەکان بە دەر لە یاسا و بڕیاری دادگا سەری هەڵداوە کە پێویستە ڕابگیرێت و ئازادی هیچ تاکێک لە لە ژێڕ هەڕەشەدا نەبێت بە پێچەوانە ئامادەین داوای یاسایی لەسەر ئەنجامدەرانی تۆمار بکەین لە دادگا پەیوەندیدارەکان.
4. داواکارین سزای سیاسی نەمێنێت و ئازادی هێچ تاکێک زەوت نەکرێت و کێشەکانیان ئەگەر هەبوو لە ڕێگەی دادگا وە چارەسەر بکەن دوور لە توند و تیژی.
5. داواکارین لە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان و کونسڵخانەکانی هەرێمی کوردستان و ڕێکخروە جیهانی و ناوەخۆیەکانی مافی مرۆڤ و زیندانیان و حکومەتی عێراقی ڕۆڵی بەرچاویان هەبێت لەم بارودۆخەی هاتۆتە کایەوە.
6. داوا دەکەین دادگاکان بەکارنەهێنرێن بە دوور لە ڕێکارە یاساییەکان بۆ پاکتاوکردنی سیاسی و لایەنگرانی بەرامبەر.
لە کۆتاییدا ڕایدەگەیەنین:
داواکارین بەزووترین کات لەرەوشی مامۆستا ئیسماعیل سووسەی ئاگادارمان بکەنەوە وە وەزیری کاروکاروباری کۆمەلایەتی بێتە سەرخەت وە بەرێوەبەری چاکسازی گەورانی #هەولێر# ڕوونکردنەوە بدات کە چۆن بەبێ بریاری دادگاو بێ ئاگاداربوونی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵاتی ڕێگا دەدات سزادراوێک لەلایەن هەرهێزێک ببردرێتە دەرەوەی چاکسازی. هەروەها، بەڕێز سەرۆکی فەرمانگەی داواکاری گشتی و سەرۆکی دەستەی سەربەخۆیی مافی مرۆڤ داوادەکەین هەرچی زووە هەڵوێستتان هەبێت لەبەرانبەر ئەو پێشێلکاریەی لەناو زیندانێکی فەرمی ئەنجامدراوە.
هەرێم ڕەفعەت
پارێزەری دۆسیەی مامۆستا ئیسماعیل
⚠️ تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!