بەڕێز: ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندییەکانی یەکێتی
بەرێز: هاوسەرۆکانی یەکێتی
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی یەکێتی
بەرێز: ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی
لە 8ی تەموزەوە پشێوی و ئاڵۆزیەک ڕووی لەناو ماڵی یەکێتی کردووە و جومگە هەستیارەکانی گرتۆتەوە، ئێمە هەست بەپیلان گێڕیەکی مەترسیدار دەکەین لەدژی یەکێتی، لەبەر پەرۆشیمان نامانەوێ ڕۆبچینە ناو ئاریشەکان، وەلێ لەوە دڵنیاین مەترسیەکان جدین، چونکە ئێمە لەناو جەماوەری یەکێتی داین، دەزانین قەبارەی زیانەکانی ئەو کارەساتە چەند گەورەیە، ئەوە هەنگاوی یەکەمە گەر فریای خۆتان نەکەون، دڵنیاتان دەکەینەوە پیلانگێرەکان هەتا وردوخاش کردنی ئێسقانی یەکێتی ناوەستن، ئەکرێ جیاوازیتان هەبێ لە کارکردن، چونکە یەکێتی لەسەر ئەو بنەمایە دروست بووە، بەڵام پێویستە بەدیالۆگ و لێکتێگەیشتن، دەست لەناو دەست ئاشتەوایی ناو ماڵی یەکێتی تۆکمە بکەنەوە، چارەسەری هەموو کێشەکان بکەن، پێویستە مێژوو و خەباتی تێکۆشەرەکانی یەکێتی لەبەرچاو بگرن، نابێ خوێنی هەزاران شەهید فەرامۆش بکەن، کارێک مەکەن زیان بەر جەستەی یەکێتی بکەوێ، چونکە یەکێتی ئەمانەتی مام جەلالە و لەدەستی ئێوەدایە، یەکێتی موڵکی هەموومانە، بەرگری کردن و بەرپرسیاریەتیش لەئەستۆی هەموومانە، گەر بەرپرسانە مامەڵە نەکەن، دواتر بەرپرسیار دەبن لەبەردەم مێژوودا، لەبەرئەوەی چارەنووسی یەکێتی، چارەنووسی هەموو گەلی کوردە...
لەگەڵ ڕێز
رائد نەریمان چاوڕەش
مقدم حەسەن ئەحمەد