لەم ڕۆژانەی دواییدا قەیرانی بەڕێوەبەرایەتی لە ناو یەکێتی نیشتمانی کوردستان دا هاتۆتە ئاراوە و وادیارە هەرکو دەچێت زۆتر تەشەنە دەکات. بڕوا و چاوەڕوانی ئێمە ئەوەیە کە ئەم قەیرانە لە ڕێگەی ئەو میکانیزمە خاوەن بڕیارانەی کە لە کۆنگرەدا هەڵبژێردراون و هەروەها لەسەر بنەمای پەێرەو و یاسای نێوخۆیی و هەستکردن بە بەرپرسیارێتی نەتەوەیی و نیشتمانی چارەسەر ببێت.
یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەکو حزبێک کە بەڕێز مام #جەلال تاڵەبانی# دایمەزراندووە هەم لە بواری خەباتی نەتەوەیی و نیشتمانی و هەم لە بواری دیموکراسی و ماف و ئازادییەکاندا خاوەن هەڵوێستێکی گرنگ بووە. لە چاو کورد و دۆستانی کوردیشەوە، یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێشتا هەر خاوەنی ڕۆڵ و میسیۆنێکی وەهایە. گرنگ ئەوەیە ئەو کێشانەی کە لەم ڕۆژانەی دواییدا هاتوونەتە ئاراوە، لەسەر بنەمای لێکتیگەیشتنی هاوبەش و دیالۆگ لە چوارچێوەی میکانیزمە خاوەن بڕیارەکانی حیزبدا چارەسەر بکرێن. یەکێتی نیشتمانی کوردستان نەک تەنیا لە باشووری کوردستاندا، بەڵکو لە بەشەکانی دی کوردستان و لە هەر شوێنێک کە کوردی لێی دەژی خاوەن گرنگی، پێگە و نرخ و بەهای تایبەت بە خۆیە. هەروەها هەم لە خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و هەم لە چارەسەرکردنی کێشە ناوخۆییەکانی کورد لە ڕێگەی دیموکراسیانە و دیالۆگەوە خاوەن ڕۆڵێکی دیاریکەرە. لەو بڕوایەداین کە وەکو وەڵامێک بۆ ئەم ڕۆڵ و چاوەڕوانییانە، بە بێ ئەوەی کە کاتەکە بەفیڕۆ بدرێت، کێشەکان قووڵتر نەبنەوە و هەرچی زووترە چارەسەر ببن.
بەلەبەر چاو گرتنی دۆخی هەرێمەکە ئەوەمان بە باشی بۆ ڕووندەبێتەوە کە دەرفەت هەم بۆ مایندەکردنی دەسکەوتەکانی گەلی کورد هەیە هەم مەترسی لەناوچوونیشیان لەئارادایە. لە قۆناخێکی وەهادا باشتر وایە کە کێشە ناوخۆییەکان بە بێ ئەوەی کە قووڵتر بکرێنەوە و لایەنەکان یەکدی تاوانبار بکەن و خەسار بە بەها دیموکراسییەکان بگات، لە ڕێگای ئۆرگانە خاوەن بڕیارەکانی حیزبەوە چارەسەر بکرێن. لە دۆخێکی پێچەوانەی ئەمەدا، ئەم کێشانە هەم کاریگەری نیگەتیف لەسەر YNK دادەنێن و هەم دبنە هۆی لاوازبوونی ئەو کار و پیلانانەی کە بۆ قوناخی داهاتوو داڕێژراون. ئەمەش هەم زەرەر بە یەکێتی نیشتمانی دەگەیەنێت و هەم بە دۆزی ئازادی و دیموکراسی گەلی کوردستان.
ئێمە وەک پارتی کرێکارانی کوردستان هەمیشە ڕۆڵ و کاریگەری یەکێتی نیشتمانی کوردستانمان لە تێکۆشانی ئازادیخوازی گەلی کورددا بە هەند وەرگرتووە و بە گرنگمان زانییوە. هەمیشە گرێدراوی ئەو هەستی دۆستایەتی و هاوڕێیەتییەی نێوان سەرۆک #مام جەلال# تاڵەبانی، مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان بووین و بۆچوونی ئەوانمان بۆ چارەسەری کێشەکان لە ڕێگای لێکتێگەیشتنی هاوبەشەوە بە بنەما وەرگرتووە. لە قۆناخی داهاتووشدا بۆ ئەوەی کە ڕۆڵ و میسیۆنی یەکێتی نیشتمانی کورستان لە سەر ئەم ڕێبازە بەڕێوەبچێت، چ ئەرک و بەرپرسیارێتییەک بکەوێتە سەر شانمان ئامادەین جێبەجێ بکەین. بە پێویستی دەزانین کە ئەم کێشانەی دوایی، بە بێ ئەوەی ببنە مایەی خۆشحاڵی نەیاران و دوژمنانی گەلی کورد و زەرەرمەندبوونی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، هەر هەرچی زووترە چارەسەر بکرێن.
کۆمیتەی پەیوەندییەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان PKK
14ی تەمموزی 2021