ناونیشانی بابەت: ژن و عەشق
نووسەر: ئارەزوو عەبدولخالق[1]
ئەزانن کە (ژن)یش زمانێکی نەوازەی خۆی هەیە.ئەگەر ڕۆژێک پیاو لەقوڵایی چاوەکانیدا خۆی نەبینێ بۆتە مەلەوانی عەشق، هەرگیز ناتوانێ لەقسەو ئەندێشەکانی ئەو ژنە بگات...
وەرە ها دەستتم بەرێ زۆری نەماوە خۆر ئاوا بێت، با پێکەوە سەیری ئاسۆی دوری سەرشاخ بکەین....
لێت ئەپرسم چی ئەبینی؟!
تۆش پێم ئەڵێ ی خۆرێکی زەردی جوان خەریکە خۆی لە پشت شاخێکی بەرزەوە ئەشارێتەوە.
تۆش لێم ئەپرسی ئەی تۆ چی ئەبینی؟!!
منیش ئەڵێم
چاوم لەدوری (کەلە)، دەستی ئەوشاخە ئەبینم کەتا خۆرەکە لەچاو ون ئەبێ نایەوێ دەستی بەربدات و ماڵ ئاوایی لێ بکات.
سەرێک با ئەدەیت و ئەڵێ ی ژنی شێت، ئێوارە درەنگی کرد
منیش بەپێکەنینەوە پێت ئەڵێم
هەرچەندە ئێمە بەدوو زمانی جیاواز باسمان لەجوانی خۆرئاوا بوون کرد
بەڵام هەردوکمان بەیەکەوە ئەو دیمەنەمان خۆش ویست
بەختەوەرترین پیاوی دنیا ئەو پیاوەیە کەژنێک بەڕۆح عاشقیەتی..چونکە هەمیشە دڵە لەرزەیەتی بۆ ناڕەحەتیەکانی و هەمیشە و بۆهەمیشە شێتە بۆ ناسۆریەکانی و بێزارە لە نەهاتنی خەندەو کامەرانی بۆ سەر لێوەکانی
ئەبێ ئەو پیاوانە چۆن گوزەر بکەن لەژیان کەژنێک بەڕۆح عاشقیان نیە..تەنها عاشقی جەستەو گیرفانیانە؟