گیپەکەم گەرم و خڕ و خەپانە
وەکو بەرسینگی کۆتری گوێ بانە
گیپەکەم پڕی هێل و گوڵاوە
چەور و بەتامە شلشل کوڵاوە
گیپەکەم قووتوی زێڕی بێ گەردە
چاوی نەوسن و دەرمانی دەردە
گیپەکەم دەم و لێوی لێکناوە
گەنجینەی دڵی قیمە کراوە
گیپەکەم کوڵمی ڕووی نەونەمامە
سەرباشقەی هەموو چەشنی تەعامە
گیپەکەم وەکو گۆنای بووکی فەڕ
تەنها بۆ لێوە پیا بکات گوزەر
گیپەکەم هێشتا هەرچەند خەیاڵە
ئاواتی خۆشی خەونی چەند ساڵە..!
لە خوانی شیعرا هێندە بەتامە
وەک سەر گوزەشتەی شیرین کەلامە