بەر لەوەی ببمە 20 ساڵ
تینا چاکەیەکی لەگەڵ هەمووان کردووە ئەویش ئەوەیە لەم کتێبەدا نەخشەڕێگای ژیانی بە هەمووان پیشان داوە.
نووسەری بەناوبانگی ئەمریکی
$گای کاواساکی$
هەر کەسێک دەیەوێت ژیانێکی کارسازیی پڕ لە ئامانج و خەون بژی، پێویستە ئەم کتێبە بخوێنێتەوە.
کارسازی بەناوبانگی ئەمریکی $ستیڤ کەیس$
مەحاڵە یەکەم دێڕی ئەم کتێبە بخوێنیتەوە و دەستبەجێ قەڵەم و کاغەز نەهێنیت و بێشومار بیرۆکە و ئەگەری داهێنەرانە نەنووسیت.
ڕۆژنامەی $سانتا کروز سێنتینێڵ$
کەم کەس توانیویەتی وەک تینا سیڵیگ پێشەنگی بیرۆکەی داهێنەرانە بێت، ئەو بیرۆکانەی لەم کتێبەدا نووسیویەتی هەموویان بیرۆکەی نوێن کە ئەم نەوەیەی ئێستا بە دڵنیاییەوە پێویستە ئەم کتێبە بخوێننەوە.
$دەیڤد کێڵی$
تینا سیڵیگ یەکێکە لە ئیلهامبەخشترین و داهێنەرترین مامۆستاکانی زانکۆی ستانفۆرد، خۆزگە کاتێک تەمەنم 20 ساڵ بوو ئەم کتێبەم دەخوێندەوە و دووبارە لە تەمەنی 50 ساڵیشدا بمخوێندایەتەوە.
$ڕۆبێرت سەتن$
ئەم کتێبە گەورەترین ڕێنیشاندەرە بە ئاڕاستەی ژیانی داهێنەرانەی مرۆڤ، سەرەڕای بیرۆکە داهێنەرانەکەی چیرۆکی ئەو مرۆڤانەشی تێدایە کە توانیویانە لە ژیاندا جیاوازی دروست بکەن، دوای خوێندنەوەی ئەم کتێبە، بە دڵنیاییەوە چەند دانەیەکی دەکەیتە دیاری بۆ هاوڕێکانت.
$پاتریشیا ڕایان مادسۆن$