چی بکەین لە کاتی هەورە بروسکە دا؟
ئەم نوسینەم لە ڕۆژی 22-2-2019 بڵآوکردەوە کە هەواڵی ئەوە بڵآوکرایەوە، هەورە بروسکە لە شاخی خاڵخالان دوو شوانی کوشتوە، ئەمرۆش 29-10-2021 ە هەواڵی ئەوە بڵاو کرایەوە کە هەورە بروسکە 3 کەسی لە ناحیەی تەق تەق بریندار کردوە. پێم باش بوو ئەم زانیاریە گشتیانە لەسەر هەورە بروسکە و چۆنێتی خۆپاراستن لێی کە لە هۆڵەندیەوە کردبوم بە کوردی جارێکی تر بڵاو بکەمەوە. ئەگەر زانیاریەکان بەکەڵک بوون، لای خۆتەوە بڵاوی بکەرەوە، تا زۆرترین خەڵک سودی لێ وەربگرن.
خوای گەورە هەمومان لە بەڵای هەورەبروسکە و شەری شەیتان بپارێزی.
$چی بکەین لەکاتی هەورە بروسکەدا$
چەخماخەکە بژمێرین
بۆئەوەی دور و نزیکی هەورەبروسکە کە بزانی، لەگەڵ بینینی چەخماخەکەدا دەست بەژماردن بکە هەتا گوێت لە ناڵە(شریخە) کەی دەبێ.
10 چرکەت ژماردوە؟ ئەو ژمارەیە دابەشی 3 بکە، ئەکاتە نزیکی 3.3 کم دوری لێ تەوە. چەند چەخماخە و ناڵەکە لەدوای یەک و لیک نزیک بن، وریابە ئەوەندە لە تۆ وە نزیکە.
$هەورە بروسکە ترسناکە؟$
هەرکاتێ بەینی چەخماخە و ناڵە(گرمە) کە، 10 چرکە بو، ئەوە مەترسی دارە و بە ڕێسای 10 چرکە ناوئەبرێ. هەر کاتێ لە ماوەی 3 چرکە ناڵەی کرد، ئەوە لەئاستی سەرتەوەیە.
$لەکوێ خۆت حەشار ئەدەی؟$
قەت نەچیتە ژێر دار و درەخت! لەوانەیە هەورە بروسکەکە لەوێ بدات. برۆرە شوینێکی ئەمین. باشترە خانویەک بێ کە لوتکەی خاڵیکردنەوەی هەورە بروسکەی تیابێ. یان پەناگەیەک ناو(سەیارە، پاس، ترام...) دەرگا و جام داخراو. تەنها ژیر پردێک هەیە پەنای بۆ بەری؟ هەوڵ بدە لە دوری پایە و دینگەکانی چیچکان بکەی.
$چەتر: فرێێ بدە و لێی دور بکەوەرەوە!$
لەکاتی هەورە بروسکەدا چی بکەی؟ قەت لە ژیر چەتردا خۆت نە شاریتەوە. بەراستی ئەوە زۆر ترسناکە. چەند بەرز بێ ئەوەندە ئەگەری بەرکەوتنت بە هەورە برسوکە هەیە. ئەگەر بەسواری پاسکیلەوە بوی، یان سورای ئەسپ و گوێ دریژ، زۆر گرنگە یەکسەر دابەزی و چەند ئەتوانی خۆت بچوک (گرمۆڵە) بکەیتەوە.(ژیژکی).
$چی ئەکەی ئەگەر لە دەشت یان شوێنێکی کراوە دا بیت؟$
لەناوەڕاست دا دانیشە. خەڵکی ترت لەگەڵ دایە؟ نەچن بە تەنیشت یەکەوە دانیشن، ئەبێ لەیەکەوە دوربن و بڵاو ببنەوە. هەوڵ بدە لەهەر شتیکەوە دور بی کە لەدەروبەرتایە (درەخت، دارتەل...).
هەوڵ بدە هیندەی ئەتوانی خۆت گرمۆڵە و بچوک بکەیتەوە و سەرت نەوی بکە. هەوڵ بدە تەنها قاچەکانت بەجوت کراوی بەر زەوی بکەوێ(دەست و لەشت نا).
دار و درەخت هەورەبروسکە ڕائەکێشن. هەورە بروسکەش بۆ شوینیک ئەگەرێ تەزوی کارەبایی تیا خاڵی بکاتەوە. دارو درەخت یش گەیەنەریکی باش و ئامادەن بۆ ئەمە. بەتایبەت دار بەڕو چونکە ڕیژەیەکی زۆر تەری ئاوی تیایە. ئەبێ بزانێ هەندیک جارکە هەورە بروسکە لە درەخت ئەدات بەهۆی ئەو تەوژمە کارەبا بەرزەوە لق و پۆپی دارەکە هەتا چەند سەد مەتریک فرێ ئەدات. ئەگەر لێێ نزیک بی ڕەنگە توشی پیکان ببی.
$هەورە بروسکە چۆن کار ئەکا؟$
بۆ نمونە کاتیک هەورە بروسکە لە درەختیک ئەدات، تەزوی کارەباکە ئەرزەکە کون ئەکا و بە چوار دەوریا بلاو ئەبێتەوە.تەزوی سەری سەرەوەی درەختەکە بەرزترینە. دوای بەرەوخوارئەبێتەوە، بۆیە زۆر خەتەرە ئەگەر لە ژیر درەختا بی چونکە لە ڕێی زەوی یەوە تەزوی کارەبا لێت ئەدات.
$بۆچی خۆ گرمۆڵە کردن ئەوەندە گرنگ و پڕ بایەخە؟$
خۆ گرمۆڵە کردن و خۆ بچوککردنەوە ئەبێتە هۆی ئەوەی کەمترین تەزوی کارەبا بۆنمونە (لە ڕێی زەویە) لیت بدات. هەتا کەمترین بەریەک کەوتنت لەگەل زەوی دا هەبێ، ئەوەندە تەزوی کارەبایی کەمتر بە لەش تا ئەڕوات.
$گرنگ$: قاچ و لاقەکانت جوتبکە و بینوسێنە بەیەکەوە (بلاوی مەکەرەوە) ئەگینا هاوسەنگی جەمسەری سارد و گەرم تیک ئەچێ ئەمەش مەترسیە. ئاژەلەکان چونکە لەسەر 4 پێ ئەرۆن هاوسەنگی جەمسەرەکان تیک ئەچن و هەندیک جارزۆر بەخراپی بەر ئەکەون کاتیک نزیکی دارو درەخت و شتی بەرزن.
$تێبینی$
بۆ ئەو هاولاتیانەی کە شوانی مەڕوماڵاتن، یان لەو دەشت و دەرو کیوانە خەریکی کاریکن، تکایە لەکاتی هەورە بروسکەدا خۆتان گرمۆڵە بکەن.
شوانەکان بەجۆریک خۆیان گرمۆڵە و بچوک بکەنەوە هەتا لە مەڕومالاتەکەش بچوکتر بن. قەت لەسەر ئەرزەکە پاڵ نەکەون.
نووسەر: خالید ڕەزا[1]
29-10-2021