ناونیشانی پەڕتووک: سنە لە شووقەی 89 دا
ناوی نووسەر: #زێنەب یووسفی#
شوێنی چاپ: #سنه#
چاپخانە: تاران
ساڵی چاپ: 2021
پێشەکی نووسەر:
لە 2006 کۆ چیرۆکێکم لە لایەن دەزگای هەنارەوە چاپ کرد، بە نێوی (لە بازنەی تەقەدۆسدا). بەداخەوە لە کاتی پیت چنین وهەڵەگری کتێبەکەمدا لە سلێمانی نەبووم وپاش چاپ کتێبەکە بەدەستم گەیشت و تێگەیشتم کە تژییە لە هەڵە تا ئەو ڕادەیە کە نەموێرا کتێبەکە بە زۆری بڵاو ببێتەوە.
بەم بۆنەوە خەریکم چیرۆکەکانی ئەو کتێبەم یەک بەیەک لە هەموو دەرفەتێکدا دەگوازمەوە نێو کتێبەکانیشم. بۆ نموونە نۆڤێلێتی (دڵی مۆقەدەس)م گواستە دڵی ڕۆمانێکمەوە بە نێوی (دەبێ ئاگام لە خۆم بێت) کە لە 2012 لە لایەن دەزگای ئاراسەوە چاپ کرا.لەم کۆمەڵە چیرۆکەش دوو چیرۆکی (دەالقە)م کە بریتیە لە سێ بەش و چیرۆکی (ماچە مەستە سەرگەردانەکان)م هێناوەتەوە. لەم ڕێگاوە نەمهێشتووە ئەو چیرۆکانەم ببنە قوربانی هەڵەکانی چاپەمەنیەکە.[1]
زێنەب یووسفی
سنە ڕۆژهەاڵاتی کوردستان