هەر نووسەرێک بە کوردییە پاراو، وتار بنووسێت 20 ڕوپییە پاداشت وەردەگرێت!
ڕۆژنامەی پێشکەوتن، یەکەم ڕۆژنامەی کوردیە لە باشوری کوردستان، لەلایەن مێجەرسۆن حاکمی بەریتانی لە 1920 لە سلێمانی، بە کوردی دەرچوە.
تا27 تەموزی 1922 ڕۆژنامەکە، 118 ژمارەی لێدەرچوو. گەشەسەندنی زمان و ڕێنووسی کوردیی، لە باشوری کوردستان، بەشێکی گرنگی بۆ ئەو زمانەی ڕۆژنامەی پێشکەوتن دەگەڕێتەوە!
ڕۆژنامەی پێشکەوتن، بە فەرمانی میجەرسۆن گۆشەیەکی هەبوو، هەر نووسەرێک بە کوردییە پاراو، وتاری بۆ ڕۆژنامەکە بنووسیایە 20 ڕوپییە پاداشتی وەرگرتوە.!
ئەمین زەکی بەگ، لە کتێبی خولاسەی تەریخی کوردوکوردستان، دەڵێت: (میجەرسۆن بۆخۆشی زمانێکی زۆر باش و پاراویی کوردی زانیوەو ئەمەش ڕەنگدانەوەی لەسەر ڕۆژنامەکە هەبوە!)
ئێستا پاش 100 ساڵ دوای تەمەنی ڕۆژنامەی پێشکەوتن و ڕێنمایی ئەو ڕۆژنامەنوسە بەریتانیە داگیرکەرە، دەبێ نزا بکەین نووسەران و ڕۆژنامەنوسانی کورد بتوانن بە کوردییەکی درووست و پاراو بنووسن!
وێنەیەکە:وێنەی میجەرسۆن و عەبەی زیرەکی خەیات.[1]