بەڕێوەبردنی ستراتیژی (چاپی دووەم)
زانا مجید صادق
شێروان عمر ئۆمەر
کۆسرەت محمد ابابکر
چەمکی ستراتیژی (Strategy)، لە بنەڕەتدا لە وشەی (Stratos)ی گریکییەوە وەرگیراوە، کە مەبەست لەم زاراوەیە (ژەنەراڵی سەربازی)یە.
ئەم وشەیە پێکهاتووە لە دوو بڕگە (Stratos) بە مانای سووپا، (Ago) بە مانای سەرکردایەتیی سووپا، کە ماناکەی بریتییە لە، هونەری سەرکردایەتیکردن، یان هونەری گواستنەوەی هێز و پێداویستییە سەربازییەکان لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر، یان بۆ شوێنەکانی شەڕکردن، بە ئامانجی سەرکەوتن بەسەر دوژمن.
بەکارهێنانی چەمکی ستراتیژی هەر لەبواری سەربازیدا بەکارنەهاتووە، بەڵکو زۆرێک لە زانست و بوارەکانی ژیانی گرتۆتەوە، کە سەرجەم زانستە کۆمەڵایەتییەکانی، وەک: (سیاسەت و ئابووری و بەڕێوەبردن و کۆمەڵناسی) پشتی پێدەبەستن.[1]