وێنەگرتنی تەلەڤزیۆنی
بەشدار حوسێن محەمەد
ئەم کتێبە هەوڵێکە بۆ خستنەڕووی زانیاری لەبارەی ڕەهەندە جیاجیاکانی هەریەک لە (وێنە)، (کامیرا)، (کاميرامان)
• وێنە بنەمایەکی گرنگی بەرهەمی تەلەڤزیۆنیە، جێگەی سەدان وشە و دەستەواژە دەگرێتەوە و خاوەن پەیام و ناوەرۆکە، ناوەرۆکی وێنە ش کۆد و ئاماژەیەکە لەلای وەرگر بەئاسانی دەکرێتەوە.
• کامیرای تەلەڤزیۆنی بەردی بناغەی پەخشی تەلەڤزیۆنیە، ئەگەر کامیرای تەلەڤزیۆنی نەبێت ئەوا وێنە لە سەر شاشەکان نابینرێن، ئەگەر وێنە بوونی نەبێت، هیچ مانایەک بۆ تەلەڤزیۆن نامێنێتەوە.
• کامیرامان ئەگەر مەشق و ڕاهێنان لە بارەی کامیرا نەکات و زانیاریەکانی لەسەر شێوازەکانی وێنەگرتن نوێ نەکاتەوه, ئەوا شاشەکانی تەلەڤزیۆن جوانی لە دەست دەدەن و کاریگەریەکانیشیان کەمتر دەبێتەوە. بۆیە پێویستە بەردەوام ئاگاداری نوێترین زانیاری بێت لەبارەی کامیرا و وێنەگرتن.[1]