باس و گێڕانەوەی شۆفێری خەتی هەولێر ڕەواندوز (کەریم حەشاش)...
گێڕانەوەی حیکایەتی خەلکی هەولێر :-
مەدە یەک کەریم بەڕەحمەت بی (کەریم حەشاش).... شوفێری پەستێک بوو.. بار و نەفری دەبردە ڕەواندوز شەقلاوە لەوێوە ترێ وهەنار و مێوەجاتی لەگەل خاوەنیان دەهینا هەولێری..
دەگێرنەوە کە، کەریم حەشاش بەزم و ڕەزمی زۆر بوو لەگەل نەفەرەکان.. یەک لەو بەزمانە... ڕۆژێکیان.. پاسی پڕ نەفەر کردبوو، بەرەو شەقلاوە دەرۆیشت.. کە گەیشتە (لۆفەی یەکەمی)مەسیف.. خێرایی پاسەکەی کەم کردەوە و بە نەفەرەکانی گووت :- خۆتان بگرن گێرەکەی دەدەمە یەک.. ئەوجا دایە یەک بەسەرکەوت.. بەلام نەڕە نەڕی پاسەکە خەریک بوو تەبڵەی گوێی نەفەرەکان بدرێنی، بە ڕاددەیەک وایانی لێ کرد هاوار بکەن :
- کەریم مەدە یەک..رەحممان پێ بکە خاوەن ماڵ و منداڵین.
لەو ڕۆژەوە ناوی لۆفەی خوارەوە بە (لۆفەی کەریم حەشاش) دانرا..
کەریم حەشاش خوا عەفوی بکات بەڕوداوی وەرگەڕانی پاسەکەی خۆی گیانی سپارد دەگێڕنەوە تا گەیاندیانە خەستەخانەی هەولێرێ گیانی سپارد، ئەو پاسەی کریم حشاش وەرگەڕا (دۆچ ديزتۆ مۆديل 55)
لەڕێکەوتی/25/8/1975 لەئەنجامی وەرگەڕانی سیارەکەی بەهۆی دەرچوونی ڕۆتی سیارەی بەداخەوە سیارەکەی لێ وەردەگەڕێت و دەکەوێتە ناڕووبارەکە لەکانی ماران لەگەلی عەلی بەگ بەم ڕووداوە کۆچی دوایی دەکات، بەڵام تا بڵێ ی شوفێرێکی دەست پاک و ئەمین بوو خاوەنی ئۆتۆمبێلەکان زۆر مدحیان دەکرد لە ئەمانەتی و دەست پاکیدا..
کریم حشاش ساڵانێکی زۆر لەلای مام کاکێ شوفێری پەست بوو، یەکێ لەکوڕەکانی دەگێڕتەوە دەڵێ، هەموو ئێواران دەهاتە لای بابم(مام کاکێ) واریداتی دەدایێ کە چەندی ئیش کردیە لەگەڵ شۆفێرەکانی تر وەکو (علی کاکێ و ڕه فعه ت قه زوان ومام نوری ناسراو به په ليک و خالی مام کاکێ عبدالله خاتر مه ليک).
جا دەگێڕنەوە کەریم حشاش سێ جار له گه لی مه سيف وه ڕگەڕایە، بەسەر هاتی پەستەکەی لۆفەکانی مەسیفی دەگێڕنەوە پەستەکەی وەرگەڕا نەفەرەکانی ناوی کەسی قوتار نەبوو تەنها مەلایەک بریندار ببوو نوزە نوزی دەهات مابوو دەگێڕنەوەی مەلایەکە گۆتبویە کەریمی سایەقەکی کەمەرخەم بووی خەوت لێکەتبوو لۆیە سیارە لەدەستت وەرگرتبوو، گۆتبوی شکاتت لێ دەکەم لەلای حکومەتی، دەڵێن کەریم تەماشای ئەولا و ئەولای خۆی دەکا کەس دیار نیە بەردێک دەهێنی لە سەری مەلای دەدا تەواوی دەکا ناوی مەلایەکەی (..... ناڵێین ناسراوە باسیان کردیە)، دەڵێ با نەمینێ لۆ شاهێدان (ببورن ئەو گێڕانەوەیە هەندێک دەڵێن دروست کراوە هەشە دەڵێن ڕاستە خۆمان گوێمان لێ بووە لەکاتی خۆی).. [1]