ئاخ کۆنە دادگا
بەو بەیانیەی لەگەڵ تێڕامانی وێنەکە چومەوە کۆنە دادگایەکەی جاران
لەبەر دەرگای جەنابی حاکم بکر اسماعيل بەخۆیی و دیمەنە پڕ هەیبەت و شکۆیەکەی وەستابو سەیری هاتنی حاکم و فەرمانبەران بو
سەباح ی مودیر ئیدارە لەپشتی وەستابو مام کەریمی شوفێریش بە پارچە پەڕۆیەکی بازە جامی ترومبێلە کراونە شینە ژمارە 6/ عدل ەکەی دەسڕیەوە کە هەمو بەیانیان سەرۆکی دادگای پێدەهێنا
ئەو کات نە دەفترو سجلی حزور و نەئامێری ئەلکترۆنی هاتن زانینین کاتی هاتن و چونی فەرمانبەران هەبو
مام پەترۆس بەخۆی و کۆمەڵە دۆسیەکی بن هەنگڵی و ماجدی کوڕی و نەسرینی کچی لەدوای بون لە گەل ناصح و حنا فەندی و فریالی بەدالە و سعاد بە ئامانەی عەنکاوە لەنزیک دادگا دابەزین بەرەو دادگا بەژور کەوتن
فؤاد فنان و چەند موبەلیغەکی دی سەرو سەرجانتایکی چەرمیان لە دەست بو کە پێڕاگەیاندن و تەبليغی داوایەکانیان هێنابۆوەوە و بەرەو ژوری تبلیغات دەچون
شاکر و چەند ئەمین سندوقێکی دی لە ژوری پارەوەرگرتن خەریکی خۆئامادەکردن بون بۆ ڕاپەڕاندنی کارەکانیان
لەژورەگەورەکەی پارێزەران مامۆستاجواد و حەکیمە فەندی و انور دزەیی و شێخ ڕقیب دزەیی و شێخ تاهیر ئەتروشی و چەند پارێزەرو ئاوقاتێیکی گەنج بەدەم چاخواردنەوە کەمام برایمی چایچی بۆی هێنابون گفتوگۆیان دەربارەی چەند بڕیارو مەبدەئێکی دادگای تمییز دەکرد
لەوکاتە حاکم عزيز دزەیی کەتازە لەدادگای لێکۆلینەوە بۆ دادگای کەتن هاتە ناو ڕێڕەوکەی دادگا لایدا ژوری پارێزەران
حاکم معروف يش لە دادگای عمل بەخۆیی وسیدارەکەی سەری زۆر بەویقار دانیشتبو
لە ژورەکانی دادگای شەرعیە مام عزەدین خەریکی لێکدانەوەی موناسەخێکی هەشت نۆدە پشتی بەرەبابێکی مەللاکە کۆنەکانی هەولێرێ بو
جوهرکاکە خەریکی تۆمارکردنی بەڵگەنامەی لەدایک بونی منداڵێک بو کە باوکی منداڵەکە ناوی حسێن بو دەیگوت ناوی کوڕەکەم بنوسن صدام مامۆستا عثمان حسن و جوهر کاکە لێیان خوڕیەوە کابرا گوتی دەمەوێ بەناوی سید النائب ی بکەم (کەئەوکات احمد حسن ڕەئیس بو) پێیان گوت ئەو منداڵە چڵمنەی دەتەوێ بەناوی وی بکەی
کابرا گوتی ئەدی چ ناوێکی لێبنێم مامۆستا عثمان گوتی ناوی لێ بنێ دارا
سەرکەوت دلشاد کامەران هەرچی لێدەنێی کابرا گوتی بابە بادلشاد بی
لەژورەکەگچکەکەی بەرامبەر مەجیدە فەندی خەریکی تۆمارکردنی زەواجێک بو
قازی ئیبراهیمیش مێشکی خۆی دەگوشی و هەوڵی دەدا وشەێکی پڕبەپێستی کوردی بۆ بینونە کبری و طلاق خلعی بدۆزێتەوە
لەوکاتە زەنگی مۆبایلەکەم لێیدا
تابەشێکی دی سەردانی وێنەی کۆنە دادگا
خواتان لەگەڵ..[1]
گێڕانەوەی : حاکم عبدالباسط فەرهادی