خوێندن و پەروەردە لە هەولێر لە سەردەمی ئینگلیزدا
سەلام ناوخۆش
پرسی یەکەمیین (ڕێزمانی کوردی)، پرسێکە لە ڕەوشێکی داسەکنی و، یەکلاکەرەوە، چونکە هەر دۆزینەوەی دەستخەت (دەستنووس)ێک، مێژووەکەی پێشوو دەگۆڕێت.
سەدەی شازدەم بۆ کورد، لە ڕووی سیاسیی و ئەدەبی و زمانەوانی زۆر گرینگە، لەو سەدەیەدا دەسەڵاتی کوردی، فۆڕمێکی نوێی وەرگرت، شیعر و پەخشانی نووسراو دەرکەوتن.
بە دیدی ئێمە، یەکەمیین (ڕێزمانی کوردی)، بە کوردی نووسراو لەو چەرخە دەرکەوتووە، وێڕای ئەوەش ڕەوشی جیوگرافی و سیاسیی کوردستان ئەوەمان پێدەڵێن: زووتر لەو چەرخە زمانی کوردی، زمانی وتنەوەی بابەتەکان بووە، لە سیستەمی کلاسیکی خوێندندا - حوجرەدا.
ئەم کتێبە، هەوڵێکە بۆ ساخکردنەوەی یەکەمیین ڕێزمانی کوردی لە قۆناغی جیاوازدا، هەروەها ئەو ڕێزمانەی لەسەردەمی کۆلیانیزمی بەریتانیدا لە دایکبوو.[1]