لە #28-02-1997# لە شاری #هەولێر# لەدایکبووە. بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە لێکۆڵینەوە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی ئەمریکی - #سلێمانی# بەدەستهێناوە و ئێستا خوێندکاری ماستەرە لە بواری سیاسەت و پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان لە زانکۆی کوردستان - هەولێر.
کتێبی (#نەفرەتی نەوت#)ی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر کوردی و بەشداری لە وەرگێڕانی کتێبی (کوردڕاوم هزر)دا کردووە. لە کاری نووسین بەردەوامە، و وتاری سیاسی و مێژوویی و کەلتووریی بە زمانەکانی کوردی و ئینگلیزی بڵاودەکاتەوە، هاوکات ئەندامی دەستەی نووسەرانی کوردڕاوم-ە.
[1]