وتەو ئامۆژگاری و ژیاننامەی حەسەن بەننا
نووسینی: سید عبداللە
وەرگێڕانی بە زیادکردەنەوە: محمد حەمەمیرزا
باوەڕ ئەگەر کردەوی بەدوادا نەیەت هیچ مانایەکی نییە، هەر باوەڕێکیش خاوەنەکەی نەبات بەرەو جێبەجێکردنی و قوربانیدان لە پێناویدا.. بێسودە..
ئەم کتێبە چەندین وتەی ئاڵتونی تێدایە لەسەر بابەتەکانی:
پەروەردەکردنی کەسان و چاککردنی گەلان.
ئەو وتانەی دڵان زیندوو دەکەنەوە
پەیامی بەننا بۆ گەنجان و برایان
وتەکانی دەربارەی دروشمی قورئانی پیرۆز دەستوری ئوممەتە..
لەگەڵ ئەو ئامۆژگاری و وتانەشدا، گەشتێکمان بەنێو ژیاننامەی پێشەوا حەسەن بەننادا کردووە، هەر لەسەرەتای ژیانیەوە تا خوێندن و نوسین و کاری سیاسی و تا شەهید کردنی..، بەسود وەرگرتن لە چەند سەرچاوەیەکی کوردی و عەرەبی.[1]