شەوێک لەزیندان (1)....
سەعات نۆی بەیانی ڕۆژی دوو شەممه 10/12/2018 لەشیرینی خەودابووم، بەدەنگی ڕۆمانی کچم خەبەرم بوەوە.
باوکە، باوکە پۆلیسێک هاتوە لەدەرگا ئەدات و تۆی ئەوێت...
بەچاوی خەواڵوەوە، بەقژێکی زۆری بژەوە چوومە دەرەوە بۆلای پۆلیسەکە، فەرموم لێکرد هاتە حەوشەکەوەو سڵاوی کرد، سەرەتا کەمێک لێم ورد بوەوە گومانی کرد ئەو کەسەبم تەبلیغەکەی بۆ هێناوە.
٭ بەڕێزت کاک بەرزانیت ؟
+ بەڵێ مامەگیان.
٭ زۆر گۆڕاویت خەریک بوو نەتناسمەوە، ناحەقی نەبوو، چاوم سور، قژم زۆر و ئاڵۆسکاو، دەنگم گڕو ترسناک.
وتم مامە گیان ئەمربفەرموو.
٭ ئەو تەبلیعەت لەبنکەی پۆلیسی ئازادیەوە بۆ هاتوە.
+ بەچ مەبەستێک ؟
٭ سکاڵات لەسەر تۆمار کراوە.
لێتان ناشارمەوە خەریک بوو زۆر پێبکەنم، لەبەر حورمەتی پۆلیسەکە خۆم گرت و وتم زۆرباشە ئێستا بێم لەگەڵتا ؟
٭ وتی نانا لەسبەینێوە هەتا سێ ڕۆژ ئەتوانی سەردانی بنکەی ئازادی بکەیت، خواحافیزی کردو منیش گەڕامەوە ناوجێگەکەم، تێر خەو نەبوبوم، هەتا بانگی نیوەڕۆ خەوم لێکەوتەوە، ئاخر من لەمێژە دوای نوێژی بەیانی ئەخەوم بۆ بانگی نیوەڕۆ، کاتێک خێزان و مناڵەکانم لە دەوامی خوێندنگە گەڕانەوە هاوسەرم وتی ئەم کتابە چیە ؟ دەستی کرد بەخوێندنەوەی، کەتەواو بوو زۆر توڕە بوو، وتی تۆش شکاتیان لێبکە، وتم ئارام بەرەوە خاتونم، خۆ جارێ نازانین کێیە شکات کارەکە، ئەگەر ئەوان بن دڵنیات ئەکەم تۆڵەی ئەو هەموو ساڵی خزمەت و ماندوو بونەیان لێ ئەکەمەوە...
ڕۆژی دواتر چومە بنکەی پۆلیسی ئازادی،
بۆمن ڕۆژێکی جیاواز بوو، هەربەجدی لەنێوان تاسان و ئاگاییا دۆش دامابووم، هیچ کات بەخەیاڵما نەئەهات بەڕێوەبەری میدیای حیزبێکی ئیسلامی سکاڵام لەسەر تۆمار بکات کە دەساڵ زیاتر لەپێش ئەوەوە ڕاگەیاندن کاربووم و یەکەمین کاری هونەریی ڕاگەیاندنی حیزبەکەی، من سەرپەرشتیاری بووم، ئەوکاتە ئەو پیاوە فەرماندەی هێزێکی سەربازی جیهادی بوو، ئێمەی هونەرمەندو ئیعلامی بە موسوڵمانی پلە دوو ئەزانی، پێی وابوو هونەر و ڕاگەیاندن ئیمانی موسوڵمان لاواز ئەکات و بەرەو فیسق و فجوریان ئەبات ...
کاتێک چومە ژوری بەڕێز (ڕائید مەبەست) بەخێر هاتنی گەرمی کردم، وتی کاک بەرزان دووشکاتت لێکراوە، یەکێکیان فاروق عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری کەناڵی پەیامەو ئەوی تریشیان کارزان فاروق عەلی کوڕەکەیەتی، لەدڵی خۆما وتم تڕحێو یەک یەک پێم ناوێرن بەدوانەوە هاتون بۆم...
وتی سکاڵاکەش ئەوەیە تۆ لەفەیس بووک و لەچەند کۆمێنتێکا تەشهیرت پێکردون، وتم جەنابی ڕائید من حەقیقەتم نوسیوەتەوە و کابرایەکی تەشهیرچی نیم، ئەوەی نوسیومە لەفەیس بووک ڕاستیەو بەڵگەو شاهیدم بۆ دێڕ بەدێڕی هەیە، وتی فەرموو بڕۆ لای ضابت تەحقیق چیت هەیە لەسەر سکاڵاکە بیڵێ.....
لەسەر سکاڵاکە بۆیان نوسیم ئەوانە موقەدەس نین و شیاو بەڕەخنە لێگرتنن، موعەڕەزن بۆ هەڵەو گەندەڵی، ئیسلام و عاتیفەی خەڵکیان کردوە بەپیژەو بۆ بەرژەوەندی خۆیان بەکاریان هێناوە، هەموو خەڵکی کوردستانیان لێ ئاگادار ئەکەمەوە، قۆرخ کاری و خزم خزمێنەیان کردوە بەواجب لەکەناڵەکەیا، مافم لایانەو داوای ئەو مافەئەکەم کە نۆساڵ و حەوت مانگە لەسەر ئەوان لەکارمەندی وەزارەتی ناوخۆ فەسڵ کراوم و هیچ قەرەبویەکیان بۆ نەکردومەتەوە، ئەمەوێت ئەو مافەم بۆ بگێڕنەوە، دوای گێڕانەوەی مافەکەش بچوکترین لارو خوارییان هەبێت و واز لەسواڵکردن نەهێنن زۆر توندتر لەسەریان ئەنوسم....
لەگەڵ حەوت تۆمەتباری تر بەدوو ماشێن بردیانین بۆ لای حاکم لەگەڕەکی زێڕینۆکی سلێمانی...
حاکم : بۆچی تەشهیرت کردوە ؟
+ تەشهیرم نەکردوەو ناوی کەسم نەهێناوە، بەڵام لەمەودوا لەهەر نوسینێکما ناوی سیانیان ئەهێنم، ناو و نازناویان ئەنوسم بۆ ئەوەی خەڵکی کوردستان چاکتر ئەوانە بناسن کەبازرگانی بەناوی خواو ئیسلامەوە ئەکەن...
حاکم : تۆ ڕۆژنامە نوسیت ؟
+ من لەفە فرۆشم...
حاکم پێکەنی، زانی لەتوڕەییمە وتی تۆ نوسیوتە باوک و کوڕ دەستیان گرتوە بەسەرکەناڵەکەدا، کوا بەڵگەت ؟
+ بەڵگەم ئەو دوو سکاڵایەی بەردەمتە. ئەوە هەم باوک و کوڕن هەم بەڕێوەبەر و کارمەندن، ناوی سولاسی ئەوانەی تریشت عەرز بکەم ؟؟؟
وتی.......
وتم........
وتی......
وتم........
حاکم : ئەبێت شایەت و بەڵگەکانت ئامادە بن.
+ زۆرباشە بەڵام ئەم دەقەیە شایەتم پێنیە.
حاکم : سکاڵاکە ئەمێنتەوە.
+ ئیسراحەتی خۆت وەرگرە جەنابی حاکم......
گەڕاینەوە بۆ بنکەی ئازادی...
بەڕێز تۆ بڕۆ بۆ ژوری پەنجە مۆر، کاتێک چومە ژوری پەنجە مۆر هاوڕێ و کەسی عەزیزم ئەفسەر کاکە ئەشرەف لەوێ بوو، دوای ماچ و موچ و ئەحواڵ پرسین شۆک بوو کاتێک زانی لەسەرچی لای ئەوانم، نزیکی کاتژمێرێک قسەو بەسەرهاتی خۆش و ناخۆشی ژیان و باس کردنی کاری هونەری و دۆبلاج و بەتایبەتی سریالی ژنی بابەو بەدەم مۆرکردنی پەنجەوە دەستمان کرد بەنوکتەگێڕانەوە.....
مامە ئەشرەف : کاک بەرزان ئەوەت بیستوە ؟
پیاوێک ژنەکەی لافاو ئەیبات کاتێک پێی ئەڵێن ژنەکەت لافاو بردی بۆخۆت خۆش بیت، پیاوەکەش ئەڵێ کووڕە من زۆر دەمێکه وتومە باران ڕەحمەتی خوایە هاهاهاهاهاها....
وتم ئەی تۆ ئەوەت بیستوە ؟
پیاوێک دووژنی ئەبێت، بەژنەکۆنەکەی ئەڵێت حەزئەکەم بەو دەست وپەنجە جوانانەی تۆ تینوێتیم بشکی، بچۆ لەکانیەکە گوزەیەک ئاو بێنە، ژنەکۆنەکەش ئەڵێ وەی بەسەرچاو، ئەڕوات، پیاوەکەش لەگەڵ ژنە تازەکەی دەست ئەکەن بەئیشی شەرعی خویان
(بەصاقەی شەرع بم)
لەنیوەی ڕێ ژنە کۆنەکە بۆی دەرئەکەوێت هەڵیان خەڵەتاندوە، ئەگەڕێتەوەو لەپڕ خۆی ئەکات بەژورا، پیاوەکە هەر ئەوەندە فریا ئەکەوێت خۆی هەڵبداتە سەر بەرماڵێک و دەست بکات بەتەحیات خوێندن، ژنە تازەکە ئەڵێت ئەوە بۆ گۆزەکەت بەبەتاڵی هێناوەتەوە ؟ ئەی مێردەکەمان نەیوت حەزی لەئاوی دەستی تۆیە ؟ ژنە کۆنەکەش ئەڵێت ئاتۆ لاچۆ بانەکێشم بەدەمتا، گۆزەی من بەبەتاڵی لەکانی بێتەوە ئاساییە بەڵام جیسمی ئەو پیاوە ئاسایی نیە لەکاتی تەحیات خوێندنا هاهاهاهاها...
مامە ئەشرەف وتی : ناوی سیانی خێزانت ؟
+ چۆمان محمد قادر
٭ ئێ ئێێێێێێێ، یاخوا پیرۆزت بێت.
+ چیم پیرۆز بێت مامەگوڵ ؟
٭ ژنی دووەم.
+ کوا ژنی دوەم ؟
٭ ئەوەنیە ناوی تازە، ژنی تازە، نوکتە لەسەر دوو ژنی...
+ مامەگیان باوەڕبکە هەر یەک ژنم هەیەو ئەوە ناوی سیانیەتی
٭ کوڕە خوا عافوتکا ژنی تۆ ناوی غەمگین خانە ئەم چۆمانە تازەیە.
+ وتم کوڕە شەڵڵا تازەبوایە، بەڵام ئەوە ناوە ئەسڵیەکەیەتی و غەمگین نازناوی شاعیریەکەیەتی.
٭ وتی دڵم خۆش بوو وامزانی کردوتە بەدوان، ئێمە تۆمان کردوە بەڕابەری خۆمان تا ئەو ڕێچکەیەمان بۆ بشکێنیت و چاوەڕێین وەجبە وەجبە بمانکەیت بە چیچان و ئۆکرانیادا...
+ وتم مامەگیان بێ خەم بن هاکا یەکەم قافڵەم بەڕێخست....
٭ وتی کاک بەرزان گیان تۆ ئەمشەو ئەچیتە زیندان، لەبەر ئەوە چیت پێیە لەپارەومۆبایل و شتی شەخسی داینێ دواتر من تەسلیمی ماڵەوەی ئەکەم، ئێ منیش پارەو مۆبایلەکەم پێدا وتی قایشی پانتۆڵەکەت و قەیتانی پێڵاوو تراکسودەکەشت داکەنە، چاوم زەق بوو،
+ خاڵە ئەشرەف تۆ دڵنیای ئەمبەن بۆ زیندان ؟
٭ بەڵێ بەڵێ.
+ دڵنیای نامبەن بۆ شوێنێکی تر و لەژێرەوە مەساجم بۆ ناکەن ؟
پێکەنی و وتی بەڵێ بەڵێ.
وتم ئەو شێخەت بسوتێنم قایشی پانتۆڵ بەهەرحاڵ بەڵام قەیتانی تراکسود بۆ داکەنم ؟ ئاخر من بیست ساڵ زیاترە هیچ بیجامەو تراکسودێکم نەبوە قەیتانی نەبوبێت، شەوان هەتا قەیتان توند نەکەم بیللا مانا خەوم لێناکەوێت، وتی ئیتر وایان بەئێمە وتوەو لەوێش بێت هەر پێت دائەکەنن، جا من مەحرەمم لەبەرچاوی من دایکەنیت باشترە نەزەڕی حەرامیشت لێ ناکەم، الحکم لله، قایش و قەیتانیان پێ داکەندم، خوا عەلیمە وامزانی بیرە نەوتەکانی کەرکووکم لەچنگ دەرهێننەوە، تۆ نازانی قەیتانی تراکسود داکەندن چ عەزابێکی هەیە کلارا...
نوێژی نیوەڕۆم لەبنکەی ئازادی کرد، زۆرم پێچوو.
یەکێک لەپۆلیسەکان وتی کاکە خێراکە لەوەش خاوتری بکەیتەوە هەر ئەوبەین بۆ زیندان، نوێژەکەم تەواو کرد بەپولیسەکەم وت ئەوە لەبەر ئێوە کورتم کردەوە ئەگەرنا ئاو لەئەژنۆتا ناهێڵم و قەتار و الله وەیسیت پێ ئەڵێم چاوەڕێی تەواو بونی نوێژی من بکەیت...
لەو کاتەیا بابانی برام کەهەمیشە پشت و پەنای خانەوادەییمانە گەیشتە بنکەو وتی شێخەگیان هیچ خەمت نەبێت ناهێڵم لەیەک شەو زیاتر بمێنیتەوە، ئیتر دەستکرا بەماچ و موچ و خواحافیزی باوەڕبکەن وام ئەزانی یوزارسیفم و ئەمبەن بۆ زیندانی زاویرا.......
لەگەڵ کابرایەکی سەلەفیا بەرەو زیندان بەڕێکراین، ئەو سەلەفیەش لەگەڵ مەلایەکی نەوەی نوێ دەمەبۆڵەیان ببوو، مەلاکە شکاتی لێکردبوو،
حاکم شەش ڕۆژی دا بەتەنگەی سەلەفیەکەدا، چونکە بە مەلاکەی نەوەی نوێی وتبوو تۆ کەسێکی حیزبی بۆگەنیت...
سبحان الله ئەم وڵاتە چی لێهاتوە ؟ مەلا شکات لەسەلەفی ئەکات، بەڕێوەبەرێکی سەربازی جیهادی میدیای حیزبێکی ئیسلامی شکات لەهونەرمەندێکی ئیسلامی ئەکات هاهاهاهاهاها ؟؟؟؟
بەرزان ئەیوب، سلێمانی[1]