یەک لە خانمە هۆزانەوان و چالاکی مەدەنییە لە شاری #سلێمانی#
نموونەیەک لە هۆنراوەکانی:
ژنێکم لەکاغەز
لەسەرم بنوسی ماچ
گوڵ دەگرم
لەسەرم بنوسی ئاگر
بەبێ ئەوەی گڕ بگرم
دەبم بەخۆڵەمێشی
دوای جەنگ...
لەسەرم بنوسی کۆچ
دەبم بە کۆلارەی دەستی
منداڵێک
کەداوەکەی لە ناکاو دەپسێت و
ون دەبم
سەروین دەروێش...
لە کتێبی بەدەم ئازارەوە سەما.
[1]