جوولەکەو موسوڵمان
دوو فیشەک و یەک قەوان
فیشەکی یەکەم.
ئەگەر قورئان بکەین بەسێ بەشەوە یەک بەشی تەواوی باسی فەسادی و خراپەکاری و ئاژاوەگێڕی جولەکە ئەکات لەسەر زەوی، باسی ئەوە ئەکات چۆن بوون و ئەبنە خۆرەی گیانی یەکتر و ئەوانی تریش، چۆن داواکاری ناماقوڵ و شێتانەیان لەخواو لە پێغەمبەران کردوە، چۆن براو کەسی خۆیان کوشتوەو شار بەدەر کردوە، چۆن دەستدرێژیان کردۆتە سەر یەک و گەلانی تریش،
هەولێری گوتەنی بەدەستێ من و تۆ نیە خۆیان مارێکی خەراپ و بەدن...
فیشەکی دووەم..
یەک ملیار موسوڵمان لەسەر زەوی هەیە، بیست و دوو دەوڵەتی عەرەبی و بەناو موسوڵمان هەیە، تورکیاو مالیزیاو ئێران و سەنگافورەو چەند وڵاتێکی تری موسوڵمان هەن، ڕێژەی دانیشتوانیان صەدان ملیۆنە، هەموو ئەم موسوڵمانانە دانیشتون پاروی چەور ئەگلێنن و بەدیار فلیم و دراماو یاریەوە دوعا لە حەوت ملیۆن جولەکە ئەکەن،
تڕحێو هەل هەلە وێێرم، ئەی بۆ یەکجاری وەکو بەنی ئیسرائیل بە موسایان وت ئەی موسا تۆو خواکەت بڕۆن شەڕ بکەن و ئێمە چاوەڕێتان ئەکەین، ئێوەش واناڵێن ؟...
یەک قەوان.
کوشتنی هەر مروڤێکم لەسەر زەوی پێناخۆشە ئەگەر ستەمی تێدا بێت، داگیرکاری و پاکتاوی ڕەگەزی و نەژادی و ئاینی زۆر بێزار و توڕەم ئەکات، بەڵام دەسەڵاتم نیەو لێی بەرپرس نیم، دژایەتی کردنی ستەم لەهەر شوێنێکی دنیا واجبێکی شەرعی و ئەخلاقی و ئینسانیە،
لەو گەڕەک و شار و وڵاتەی تێیدا ئەژین ڕوبەڕوو بونەوەی ستەم و دژایەتی گەندەڵی و نەهێشتنی فەسادی واجب ترە.
بەرزان ئەیوب، سلێمانی[1]