چەتەکانی ڕۆژی دوایی
دکتۆر هیثم طلعت
وەرگێڕانی : #موسعەب جەمیل عەلی#
دوازدە ساڵ لەمەوبەر خۆزگەم خواست کتێبێکی گشتگیر دەربارەی ڕەخنە گرتن لە ئیلحاد بنووسم و تێیدا هەندێک لە بەڵگەکانی ڕاستی و دروستی ئیسلامیش بخەمە ڕوو، وادەیەکم بۆ خۆزگەکەم دانا و هیوام خواست جێبەجێی بکەم.
ساڵەکان تێدەپەڕن و وادەکە نزیک دەبێتەوە و لەگەڵیشدا ئەم پڕۆژەیە بە فەزڵی خودای گەورە نزیک دەبێتەوە.
ڕێک ئەمساڵ خۆزگەکەم هاتە دی، ئەم کتێبەی کە لەبەر دەسستدایە بەشی یەکەمی پڕۆژەکەیە.
پڕۆژەی: ڕەخنە لە ئیلحاد و سەلماندنی ئیسلام.
ئەم پڕۆژەیە دەبێتە سێ بەش:
بەشی یەکەم ئەم کتێبەیە، کە لەبەر دەستتدایە.
لەم کتێبه، بۆچوونی مولحیدەکان دەربارەی گەردوون و پەیدابوونی ژیان پووچەڵدەکەمه وە، هەروەها ڕەخنەگرتن لە بەناوبانگترین ئه و گومانانەی، کە مولحیدەکان دەیخەنە ڕوو دەربارەی موعجیزەی پەیدابوونی گەردوون و بوونەوەرە زیندووەکان، لەگەڵ تەرکیزی زیاتر لە خستنە ڕووی بەڵگە و نیشانەکانی وجودی خودای گەورە.
بەشی دووەم لەم پڕۆژەیه، کتێبی: پێغەمبەری نەخوێندەوارەکانە (رسول الأُمِّيينَ).
لەم کتێبەشدا بۆچوونی مولحیدەکان دەربارەی ئایین پووچەڵ دەکەمەوە، هەروەها هەندێک لە بەڵگە و ڕاستی و دروستی ئیسلام و بەڵگەکانی ڕاستی و دروستی پێغەمبەرایەتی موحەممەد (صلی الله عليه وسلم) دەخەمە ڕوو، هەروەها باس له و ڕاستیانە دەکەم که ئەهلی کیتاب (یەهودیەت و مەسیحیەت) دەربارەی هاتنی دواهەمین پێغەمبەر دەیزانن.
بەشی سێیەمی پڕۆژەکەم کتێبێکە بە ناوی: چەند وەسوەسە و گومانێکی ئیلحاد (وساوس وشُبُهات إلحادية).
ئەم دوو کتێبەی دوایی لە چەند مانگی داهاتوو یەک لە دوای یەک دەردەچن.
سوپاسگوزاری خودای گەورەم کە هۆکارەکانی تەواو کردنی ئەم کتێبەی بۆ ئاسانکردم، هەروەها سوپاسی هەموو ئەوانەش دەکەم کە ڕۆڵیان هەبووە لە فێربوونم، خودای گەورە پاداشتی خێریان بداتەوە.
ئەم پڕۆژەیە بۆ خوێنەری عەرەب و غەیرە عەرەبە، موسڵمان و غەیرە موسڵمان، ئیماندار و مولحید، ئه و کەسەی بەدوای هەق دەگەڕێ و ئه و کەسەی قوتابی زانستە شەرعیەکانە، بۆ هەر هەموویانە، چونکە ئه و بەڵگانەی، کە دەیانخەمە ڕوو بۆ هەموو ڕەنگە جیاوازەکانە.[1]