نووسین: شەهید عەبدولقادر عۆدە
وەرگێڕانی : مەلا عەبدولەتف بامۆکی
لەو باوەڕەدام، کە واز هێنانی ئێمە لە حوکمی شەرعی ئیسلام بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە نایزانین و شارەزای نەبوین لە لایەک و، سستی و کەمتەرخەمی و گوێ پێنەدانی زاناکانمان، یان ئەوەتانێ بێ تواناو تەمبەڵ و تەوەزەل و بێ کەڵک لە گەیاندنی بە خەڵک و ناساندنی بە ئێمە.
ئەگەر باوەڕدارێک ئەرکی خۆی بەرامبەر بە شەریعەت بزانێ، باوەڕ ناکەم هەرگیز لە ئەنجامدانی ئەرکی سەرشانی دوا بکەوێ، نەک تەنها ئەوە، بەڵکو هەمیشە پێشبڕکێ دەکرا، بۆ خزمەتی شەریعەتی ئیسلام و جێبەجێکردنی حوکمەکانی.
ئەوجا من بە باشم زانی، کە چاکترین خزمەتێ پێشکەش بە موسڵمان بکرێ وەک برای موسڵمان، کە شەریعەتی ئیسلامیان نیشان بدات و بەرچاو ڕوونیان بکات لە حوکمەکانی و زیاتر ئەوەی، کە هەندێ شاراوەو وردە بۆیان ڕوون بکاتەوە.
ئەم کتێبە وەک نامەیەکی بچوک، کە حوکمەکانی شەریعەتی ئیسلام تێیدا ڕوون کراوەتەوە، کە هەموو کەسێکی باوەڕدار پێویستی بە زانین و شارەزایی هەیە تێیداو، پێویستە لەسەر هەموو کەسێکی ڕۆشنبیرو وریا بیزانێ وفێری ببێ.[1]