کۆچ.....
میللەتێکین زۆرینەی کات لەدەست ستەم هەڵاتوین
ستەمی شۆڤێنی بەرامبەر زمان و خاک و نەتەوەو کلتورمان ڕەفز کردوە...
ستەمی هاوزمان و حوکمڕانەکانی خۆشمان ڕەفز کردوە کاتێک هەموو جومگەکانی ژیان و ئابوری و ڕامیاریان قۆرخ کردوە لەچەند کەس و خێڵ و عەشیرەت و شێخ و جڕ و جانەوەرێکا...
حوکمڕانی پوچ
ئۆپۆزسیۆنی پوچ
سیاسی پوچ
بزنسمانی پوچ
وتار نوسی پوچ
میدیاکاری پوچ
بانگخوازی پوچ
هونەرمەندی پوچ
دکتۆر و موهەندیس و چاوچنۆکی پوچ
کۆمپانیای پوچ
وەزیر و جێگر و مەلاو ئەندام پەرلەمانی پوچ
هەتا دڵ تاقەت ئەزبەر بکات پوچ گەراییان خزاندۆتە هەموو کونجێکی ژیانمانەوە...
لێتان بێزارین هەی پوچینە
دەنگتان پێ نادەین...
حسابتان بۆ ناکەین..
وڵات و نیشتمانتان بۆ جێ ئەهێڵین،
تەنیا بۆ ئەوەی کەمێک بێنەوە هۆش و زەڕڕەیەک ئەخلاقی بەڕێوەبەرایەتی و حوکمڕانی بکەنەوە بەبەری بێ بەرتانا...
ئێوە دۆڕاون،
ئێوە لەکاروانی بەشەریەت بەجێ ماون،
لەهەرچی کایەی ئابڕو مەندی هەیە هەڵ خلیسکاون،
بەقەد تەڕکردنی نانێکی تیری پریشکێک حەیاتان بەرنەکەوتوە و هێشتا لەیەخەی نەگبەتیمان نابنەوە،
بەرۆکێ بێ کەسیمان بەرنادەن...
نازانم کەی بەر نەفرەتی خواو خەڵک ئەکەون ؟؟؟...
خودایە ئامانەتی تۆو ئەو بەندە تۆراو و دڵشکاوانەت
تۆڵەو ڕقت لە پوچ و پوچ گەراکان ئەو موسافیرە غەریبانە نەگرێتەوەو بەسەلامەتی بیانگەیەنە جێگەی خەون و حەزیان...
خودایە ئامانەتی تۆبن ئەو کەس و کارانەمان کە بێ ویستی خۆیان ڕێگەی مەرگیان هەڵبژاردوە و تەنیا ئەیانەوێ وەک مرۆڤ بژین [1]