با بایەخ بە زمانی کوردی بدەین
$م.خەرمان$
سەرەتای قسەکانم دەمەوێت بە وتەی هەندێک لە ڕەخنە گرانی جیهان دەست پێبکەم کە دەڵێن ”زمان کەسایەتییە کەسایەتیش زمان
بە دریژایی میژوو نەتەوەی کورد چەوساوەی ژیر دەستی داگیرکەران بووە کە هەمیشە هەوڵی لە ناوبردنی دووان لە خەسڵەتە هەرە گرنگەکانی داگیرکەرانی بووە کە ئەوانیش بریتین لە زمان و کلتوور، سەپاندنی زمانیکی جیاواز لە ناو وڵاتیکی زۆر جینۆساید دەچێت لە ئیستادا بە بێ ئەوەی بە خۆمان بزانین جینۆسایدی زمانی خۆمان دەکەین بەهۆی بایەخ پێدان و پێش خستنی پەروەردە وخویندن بە زمانانی تر تایبەتیش زمانی ئینگلیزی بەسەر پەروەرده و خویندن بە زمانی کوردی.
وەک لە پیشتردا ئاماژەم پێدا هەندیک لە ڕەخنە گران پێیان وایە زمان ناسنامەیە ناسنامەش زمانە. وەک بەڵگە : ئه و کەسانەی کەپەروەردەیەکی ئینگلیزیان هەبووە کاتیک لەگەڵ هاوریکانیان بە ئینگلیزی قسە دەکەن زیاتر هەست بە ئاسوودەی دەکەن ئەگەر ئیمە ڕیگە بەمە بدەین لە داهاتوودا زمانمان دەبیتە بە شێکی ونبوو لە میژووی کوردا با وینا بکەین کاتێک نەوەی نوێ بە زمانیکی بیگانە قسە دەکات لە 50 ساڵی داهاتوو زمانی کوردی چی بەەسەر دیت ؟ دەمەویت بۆ ساتیک بیر لەمە بکەمەوە مەخابن نەتەوەی کورد بە هۆی چەندین جینۆسایدی جیاواز بە دریژایی میژووی کورد ووردە ووردە توانای بە کارهینانی زمانی نەتەوەی خۆیی لە دەست داوە لە گەڵ پرۆسەی هۆشمەندی لەگەڵ زمانی بەسەردا سەپینراودا ڕادیت. بۆیە پیویستە بگەرێینەوە بۆ بایەخ دان بەزمانی دایک زمانی کوردی.
لیرەدا بە پیویستی دەزانم کە وا ئاماژە بە وتەیەکی (پاوڵ ماشا تەیڵ) وەزیری پێشووی کلتووری باشووری ئەفریقا بکەم کە دەڵیت : (با ئیمە منداڵەکانمان قیر بکەین خۆیان و مییراتی نەتەواییەییان خۆش بوێت پیش ئەوەی زمان و کلتووری خەڵکی تریان پێبناسینین) هەروەها دەستە واژەیەکی عەرەبی هەیە کە دەڵێ(التقزم الثقافي) کە مانای ئە وەیە بەهۆی کلتوور و پەروەردەتەوە خۆت لە خەڵکی تر بە بچوکتر بزانیت، کە ئەمەش دەتوانریت بە گرێی خۆبەکە مزانینی کلتووری لێکبدریتەوە.
ئیمە وەک و کورد لە دایک بووین دەبێ شانازی بە کورد بوونی خۆمانەوە یکەین پیویست بەوە ناکات لە بەرامبەر نەتەوەی تردا خۆمان بچووک بکەینەوە هەندیک کەس دەڵین ئەگەر پەروەردەیەکی ئینگلیزیمان هەبیت ئەوا داهاتوویەکی گەشترمان دەبیت زیاتر پیش دەکەوین بەڵام من پرسیار دەکەم وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا پەروەردەیان ئینگلیزی نیە کەچی یەکێکن لە هەرە وڵاتە پێش کەوتوەکانی دوونیا زانست پشت بەستوو نیە بە زمان چونکە لە ئاستی گەردونیدا دەتوانین پەیوەندی بکەین بە ڕیگەی زانیاری و زانین و پشکنینەوە، زمان دەتوانێ سوود بەخش بیت بەڵام نابێت بهێڵین دەسەڵاتی بێگانە زاڵ بیت بەسەر بیرکردنەوەمان دا، کۆمەڵیک وشەی بە نرخی وەک و (داسوک، کەستەک، خرکە، قەیناغ، شەغرە، ....هتد) لە ناو زمانی کوردیدا وون بوونە ئەمە ش بە هۆی هەرەشەی داگیرکاری پەروەردەیی یان ئیمپرالیزمی زمانەوانییەوە یان بە ڕیگە پیدانی کلتووری خۆماڵی لەگەڵ دنیای ئینگلیزی، کە لە ئەنجامدا دە بیتە هۆی قرکردنی کلتوور و زمانی خۆمان (نالی) کە باوکی ئەدەبیاتی کوردیە زۆرباش لە گرنگی دان بە زمانی کووردی گەیشتووە، هەربۆیە دەڵێت:
(کەس بە ئەڵقازی خۆکردییە، خۆ کوردیە
هەر کەسێ نادان نەبێ خۆی تالیبی مەعنا دەکات)
کە مانی ئەوەی : کەس بە زمانی کوردی نەڵیت زمانی دەستکرد، بە ڵکو ئەوەی دانا بێت خۆی لە ماناکەی تێدەگات
ئامانج لەم دێرە ئەوە بوو کە بەرگری لە زمانی کوردی بکات کە ئەم بەرگرییە بۆ کورد هەمیشە وەک جەنگیکی بەردەوام بووە، هەروەها بە جیهانی ڕابگەیەنێت کە کوردی دەتوانیت زمانی هونەر و ئەدەب بێت، ئیمە سروشتی کوردانەی خۆمان لە دەست دەدەین ئەگەر ئەم پیوەرانە فەرامۆش بکەین کە ڕۆژێ لە ڕۆژان پێیان ژیاوین
(بەڕامان لەم بابەتەی کە باسم کردووە، باوەرت وایە چیمان لەدەست داوە لەم ژیانە نوێیەی کە هەڵمان بژاردووە ؟ لە بەرامبەر ئەم ژیانە دێرینەی کە هەمان بوو ئیمە ئیستا لە پرۆسەی لە دەست دانی ڕابردوومانینن، ئەگەر ئەم پرۆسەیە بەردەوام بێت تەنانەت داهاتووش لەدەست دەدەین، بیر بکەوە ئەگەر پەرە بەزمانمان نەدەین و لەناوی ببەین لە داهاتوودا چ شتیک پیناسەی ئیمە دەکات وەک و کورد).[1]
تێبینی : سوودم لە سەرچاوەی ئەلیکترۆنی وتاری دکتۆر (زیلان سارمەمی) وەر گرتووە، هەروەها دیوانی شاعیری گەورەی کورد (دیوانی نالی) وەرگرتووە بە سوپاسەوە.