ڕەسوڵ حەمە عەبدولقادر
$ژیاننامە$
لەڕۆژی 01-01-1964 لە شارەدێی ناودەشت (#سەنگەسەر#) سەر بە شارۆچکەی پشدەر لەدایک بووە.
لەبەهاری ساڵی 1967 بوو، کە دایکی دەمرێت، وەک خۆی دەلێت ئەوە یەکەمین زەبری تاسەباری ڕۆژگاری بێ بەزەیی بوو، هەستی ناسک و منداڵانەی منی تەزاند، دۆخێکی کارەستبار و کۆستێکی گەورەبوو کەبەسەرم هات، ئه و زەبرە بەتەواوی باڵی شکاندم، بەساوایی هەتیوکەوتم، یەکێکە لەهەرە بیرەوەرییە تاڵەکانی ژیانم، کە تائێستاش کاریگەری بەسەر هەستی منەوە هەیە و ئێستاش خۆم بەهەتیو دەیزانم.
$خوێندن و بەدەستهێنانی بڕوانامە$
لەساڵی 1968 لە قوتابخانەی سەنگەسەری سەرەتایی دەستی بەخوێندن کردووە، سەرەتایی لەسەنگەسەر تەواو کردوە و دواتریش ناوەندیی و ئامادەیی لە ڕانیە لە خوێندنگای ئاکۆ تەواو کردووە، دواتر
- بڕوانامەی دبلۆم لە یاسا بەدەست هێناوە.
- بڕوانامەی باکالۆریۆس لەیاسا ساڵی 2017 بەدەست هێناوە.
- بڕوانامەی (مستشار تحکیم الدولی) ساڵی 2014 بەدەست هێناوە.
$ژیانی ئاوارەیی بۆ ئێران$
لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلول ساڵی 1974 و لەبەر زەبروزەنگی بەعس و گوشاری سوپا خەڵک ناچار بوون سنووری وڵات ببڕن و وەک پەنابەر ڕووبکەنە وڵاتی ئێران، خێزانی بۆسکێنیش یەکێک بوون لەوانەی بەره و سنووری ئێران ڕایان کردوەو و لە ئۆردوگای سەرئاب گەرم گیرساونەتەوە.
باوکی زۆر نەخۆش دەبێت بۆیە بەناچاری لەسەر ڕێنمایی دکتۆرەکان دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، ئەمە دوای بەیەک گەیشتنەوەیان بوو لەنەخۆشخانە گیانی سپارد.
بۆسکێنی دەلێت ئێمە ژیانی ئاوارەیی و دەربەدەریمان هەڵبژاردبوو، بەهیوای ئەوەی بەمافی چارەنووسی خۆمان شاد بین و کورد هەرنەبێت لەوبەشەی کوردستانی عیراق سەربەخۆیی بەدەست بێت، کەچی لەناکاو کارەسات ڕوویدا، ئەوەی چاوەڕێ نەبووین ڕوویدا، لەوڵاتی جەزائیر لەسەر دەستی هەواری بۆمدیەن سەرۆکی جەزائیر، سەدام حوسێن جێگری سەرۆک کۆماری ئێراق و شاهەنشای ئێران ڕێکەوتنامەیەکیان ئیمزاکرد، کە شاهەنشا واز لەپشتگیری شۆڕشی کورد بێنی، لەبەرامبەردا ئێراق بەشێک لەخاکی خۆی له یەکاوی عەرەبان (شەتولعەرەب) بدات بەئێران ئیتر شۆڕش ڕووخاو و ئاشبەتاڵی لێ کردو هەرکەس بەلایەکدا بڵاوەیان لێکرد، خەڵکیش لە ئۆردوگاکان لەوڵاتی ئێران مات و سەرگەردان مانەوە.
دوای بڕیاری لێبوردنی گشتی لەلایەن حکومەتی عێڕاقەوە لەگەڵ ماڵی پوری و خەڵکانی تریش لەڕێگای قەسری شیرنەوە دەگەڕێنەوە عیراق و ئه و ئۆتۆمبیلەی لەسەر سنوور لەلایەن حکومەتی عیراق بۆیان دابین کرابوو، تاکو شاری ڕانیەیان دەهێنن.
$لەبارەی سیاسەت و خەبات بۆ نیشتمان$
لەسەرەتای مانگی کانوونی دووەمی 1977 پەیوەندی کردووە بە شانەیەکی ڕێکخستن لە کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان، کە ئه و کات ناوی کۆمەڵەی (مارکسی- لینینی) بوو لەژێر سەرپەرشتی شەهید هاواری نەمردا.
دواتر هەوڵ دەدات جیاببێتەوە و هێڵێکی ڕێکخستن لە گەنجەکان دروست بکات، پاشان دەستی کردووە بەفراوان کردنی ڕێکخستن.
بارەگاکەیان لە ناوچەی ئازادکراوی پێشمەرگە لەگوندی دارەبەن لە دۆڵی ئاکۆیەتی سەر بەقەزای ڕانیە بوو.
رەسوڵ بۆسکێنی لەگەڵ هاوڕێیانی ڕێکخستنی لەوبارودۆخە سەختەدا بەشداری چالاکی و لێدانی دەزگا سەرکوت کەرەکانی بەعسیان دەکرد، لەلایەکی تر بۆ زیاتر چالاک بوونی شۆڕش و گومان و ترس خستنه دڵی دوژمنەوە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لەڕێکخستنی ناوشارەکان و ئه و پێشمەرگە دابڕاوانەی بەهەر هۆکارێک هاتبوونەوە ناو شارەکان، سوپایەکی نهێنی پێشمەرگەیان دروست کرد، بەناوی سوپای ڕزگاری کوردستان (سرک).
لەسەرەتای ساڵی 1986 دووبارە دەگرێتەوە بۆ ڕانیە، بەهۆی ئه و بارودۆخە سەختە، لەگەڵ هاوڕێیانی ڕێکخستنی سنووری ڕانیە بڕیاریانداوە کۆبوونەوەیەک ئەنجام بدەن، بۆ دانانی بەرنامەیەک بۆ ڕووبەڕوو بوونەوەی بارودۆخی ناوچەکە و نائومێدی خەڵک، ئیتر لە ڕۆژی #09-09-1989# لەناو باخچەی توتنی ماڵی قادری هاوڕێیان، نزیک گردەدێمە کۆدەبنەوە، ڕەسوڵ بۆسکێنی و قادر ئەحمەد ئیسماعیل و ئەسعەد حەمە عەلی و بەختیار حەمەمەجید ئامادەبوون و مامۆستا محەمەد سەرکەپکانی و عەلی خەیات کەوا بڕیاربوو ئامادەبن، بەهۆی کارێکەوە بۆیان نەگونجا ئامادەبن و نەڕۆشتبون بۆ کۆبوونەوەکە.
بەڵام دەزگای ئیستخباراتی بەعس بە کۆبوونەوەکەیان دەزانێت و هەریەک لە (ڕەسوڵ بۆسکێنی و قادر ئەحمەد ئیسماعیل و عەلی ڕەسوڵ و جەنگی ڕەسوڵ و پیرۆت عەزیز) لەشەوی 18/19- 10-1989 دەستگیر دەکرێن و دەیانبەن بۆ (منظومة الشرقی کرکوک)، دوای لێکۆڵینەوە و ئەشکەنجەیەکی زۆر کەلە کتێبی (ڕۆیشتنێک بەناو ئازاردا) بەوردی باس کراوە، لە ڕۆژی 13- 3- 1990 دەبرێن بۆ مەحکەمەی (الثورة) و هەموویان حکوم دەدرێن و دەیانگوازنەوە بۆ بەندینخانەی (الاحکام الخاصة)ی ئەبوغرێب، لە 2-10-1990 دەگوازرێنەوە بۆ بەندینخانەی بادۆش لە موسڵ، پاش یەک ساڵ لەهەمان ڕۆژی 2-10-1991 دووبارە دەگوازرێنەوە بۆ بەندینخانەی ئەبوغرێب، تا لە ڕۆژی 22-12- 1991 لەبەرامبەر ئەفسەرە گیراوەکانی سوپای عیراق لە ڕاپەڕین، لەلایەن (یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان) بەگۆڕینەوە ئازاد دەکرێن.
دوای ئازادکردنی لە بەندینخانە سەر لەنوێ دەست دەکاتەوە بەکاری سیاسی و حزبایەتی، له و کاتەوە چەندین پلە و پۆستی بڕیوە،
لەساڵی 1997 وەک جێگری بەڕێوبەر دەست بەکار دەبێت لە بەرێوبەرایەتی گومرگی ڕانیە، ماوەیەکیش بەوەکالەت بەڕێوەبەر بووە، لەماوەی دەساڵ کارکردنی لەوەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سوپاس و پێزانینی پێ دراوە.
ئێستا ئەندامی ئەنجومەنی ڕاوێژکارییە لەمەکتەبی ڕێکخستنی (ی. ن.ک).
$لەبواری نووسین و بڵاوکراوە$
سەرەتای نووسینی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو، بەلام دەرفەتی ئەوەی نەبووە کە دەستنووسەکانی چاپ بکات.
$کتێبە چاپکراوەکانی$
- ڕۆیشتنێک بەناو ئازاردا، 2009.
- کەرەستەی گەندەڵی، 2011
- کۆڕی ئاژەڵان، چیرۆک بۆ منداڵان، 2014
- کێشەی ڕۆژهەڵات و ڕاپەڕینی بدلیس، 2017
- شوێنەوارەکانی بیتوێن، 2018
- شانشینەکانی زاگرۆس (کوردستان)، 2019
- شەڕی عرووسان، 2021 لەژێر چاپ دایە
- لەگەڵ چەندین وتار و بابەتی نووسین لە کۆڤار و ڕۆژنامەکاندا.
$ئەندام بوون لە کۆمەڵە و ڕێکخراوەکان$
- کۆمەڵەی زیندانیە سیاسیەکانی کوردستان.
- کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان.
- کۆمەڵەی ڕێکخستنەکانی کوردستان.
- یەکێتی نووسەرانی کورد.
- کۆمەڵەی تحکیم الولی.[1]