ناوی کتێب: ناسکییەکانی قورئان.
نوسینی: ئیبراهیم عومەر سەکران.
وەرگێڕانی: سۆیلا حەمە ڕەشید.
لە کتێبەکەوە:
کاتێک مرۆڤ لە زەویەکی کاکی بە کاکیدایە، دەیەها دەنگ بانگی دەکەن و لە هەموو لایەکەوە قەپی لێ دەدەن، بێگومان جگە لە گێژی و سەرگەردانی، هیچی چنگ ناکەوێت. ئەو مرۆڤە سەرگەردانە دەبینین لە نێو ژاوەژاوی شارە هاوچەرخەکەدا ڕۆچووە.
بەتایبەتی ئەگەر ئەم شێوازەی خۆشگوزەرانەشی بۆ زیاد بکەین، کە ژیانمانی تەنیوە و داگیری کردووە، ئەویش ڕۆیشتنە بۆ شەوبێداری لەگەڵ هاوڕێیاندا بۆ ئەو پشووانەی کە خود تیایاندا ون دەبێت و تیادەچێت.
لە خراپترین ئەو دەرئەنجامانەی ئەم سەرقاڵبوونە وەڕزکەرە، لە گێڕ و پێچەکانی ئەم شارە مۆدێرنانەدا، ئەو دڵڕەقیەیە کە دزەی کردۆتە نێو دڵەکانەوە. ئیمان بە فیڕۆ دەدات، دڵ دەتۆقێنێت، گەیشتووە بە ئاستێک گلەیی و گازندە بووە بە شتێکی باو.
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە ساتێک بۆ خۆمان تەرخان بکەین، بۆ هەڵهاتن لەم هاڕین و وردکردنەی ژیانی هاوچەرخ، تاوەکو جارێکی تر ڕوحمان بارگاوی بکەینەوە بە نەسیمی ئیمان؟
ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە کە ڕۆحمان بە قورئان نەرم و دلۆڤان بکەین؟
خودی قورئان بریتییە لە پەناگەیەک بۆ پاککردنەوەی دەروون و ناسککردنی دڵەکان و پاکژکردنەوەی ڕۆحەکان و داماڵینی لە کۆڵ و بارە قورسەکانی زەوی، ئەمە هەڵهێنجان یان دید و بۆچوون نییە، بەڵکو ڕاستیەکە خودی قورئان بەڵگەی پێ دەهێنێتەوە.[1]