ناوی کتێب: هاوڕەگەزخوازی
هۆکارێکی بۆماوەیی یان لادانێکی ڕەفتاری؟!
نوسینی: دکتۆر یوسف مەلا خەلیل.
لە کتێبەکەوە:
ئەوەی ئێستا بە هۆی هەژموونی زانستگەرایی و ئازادیی تاک و تێڕوانینی دونیاپەرستی و چێژسەنتەرییەوە ڕوو دەدات، پێدەچێت لە ڕابروودا وێنەی کەم بووبێت. ئاخر مرۆڤایەتی لێی تێک چووە، وا دەزانێت وەک چۆن لە بواری تەکنۆلۆژیا و پیشەسازی و ڕۆنانی باڵەخانە و کارخانە و جبەخانەدا بەرەو پێش دەچێت، دەبێت لە ڕووی ڕەفتار و مەیلە سێکسی و دەروونییەکانیشەوە، پێشڤەچوون بە خۆیەوە ببینێت و گرینگ ئەوەیە نوێگەری بکەیت؛ گرینگ ئەوە نییە نوێگەرییەکەت جوان و چاک و سروشتی و دروست و سوودبەخشە یان نا، چونکە ناوەڕۆک بایەخێکی ئەوتۆی نییە و ئەوەی پارە و ناوبانگ و دەسەڵات و چێژ و لابردنی بەرپرسیارێتیت بۆ دەستەبەر بکات، هەر دەبێت ئەوە بکرێت. ئاخر ئامانج تەنیا نوێگەرییە و هیچی تر! بۆیە دەبینیت، حەزی سەیر-سەیر و ناشرین-ناشیرین و دوور لە هەر پێوەرێکی مرۆڤبوون، هەردەم ئەوکمان پڕ لە تووڕەیی و گریان دەکەن. باشە خۆ ئادەمیزاد سەیارە و تەیارە و تۆپ و تانک و مۆبایل و تابلێت نییە، تا بتەوێت بە کەیفی خۆت دەستکاریی مەیلەکانی بکەیت و بە چەکوشێکەوە تێی بەر ببیت![1]