ناوی کتێب: کۆششە زانستی و بانگخوازییەکانی
کاک ناسری سوبحانی.
نووسینی: ئەبوبەکر پێنجوێنی.
وەرگێڕانی: ئاسۆ ئەحمەد.
کەڵەزانا ناسری سوبحانی (ڕەحمەتی خوای لێبێت) ژیانێکی لێوانلێو لە کاری بەرزی لە بوارە جیاجیاکانی هزر و بانگەواز و نووسین و وانە وتنەوەدا بەسەر بردووە، داوای ڕیفۆرمی بۆ هزری ئیسلامی و پاک کردنەوەی لە خورافات کردووە، بانگەوازی موسوڵمانانی کردووە بۆ ئەوەی بەتوندی دەست بە بنەماکانی ئاینەکەیانەوە بگرن و پابەندی تەواوی ئەرکە ئیسلامییەکانیان بن بەپێی ئەو ڕێنماییانەی لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە دروستەکاندا هاتوون. ئەو بە بانگەواز و ئاکاری، کاریگەریی بەسەر خەڵکی دەوروبەرییەوە جێهێشتووە، ئەوانیش ڕێز و خۆشەویستییان پێبەخشیوە و دانیان بە چاکەکانیدا ناوە.[1]