ناوی کتێب: لەبارەی ئیبراهیم بۆتان دەدوێم
ئامادەکردنی: #ئەیاد فەهمی#.
لە کتێبەکەوە:
سَمِعْنَا فَتًی يَذْکُرُهُمْ يُقَالُ لَهُ إِبْرَاهِيمُ
بیستومانە لاوێک بە خراپە باسیان دەکات پێی دەڵێن ئیبراهیم.
لەلای ئەوان تەنها لاوێکبوو،
لەلای خوداش ئوممەتێک بوو!
خودا یاساکانی گەردونی بۆ گۆڕی.
فڕێدرایە ئاگرەوە ئاگر سارد و سەلامەتبو بۆی.
سارای خێزانی بوو بە پیرێژن و گەیشتبووە تەمەنی بێئومێدی،
خودا بۆی چاککرد و ئیسحاقی پێ بەخشی.
لەچاوی خەڵکیدا بۆ بەهای خۆت مەگەڕێ،
بەهای حەقیقەتی تۆ لای خودایە.
ئەو دەمەی دڵی ئیبراهیم وابەستەبوو بە ئیسماعیلەوە،
خودا فەرمانی کرد سەری ببڕێت.
ئەو دەمەی یەعقوب دڵی وابەستەبوو بە یوسفەوە،
خودا لێی وەرگرتەوە.
خودا خۆشەویستانی تاقیدەکاتەوە،
بۆئەوەی تەنها خۆی لە دڵیاندا بێت.[1]