ناوی پەڕتووک: لەبارەی شتێکەوە بەناوی خۆشەویستی.
نووسینی: ئەدهەم شەرقاوی
وەرگێڕانی: #سەنا مستەفا#
لە پەڕتووکەکەوە:
نامەیەک لە نەناسراوەوە
کراسەکەم وەک خۆیەتی،
تەنیا دڵم لە نەبوونیت لەدواوەوە دڕاوە!
دامپۆشە خەریکە هەڵدەلەرزم، ژیانم بەبێ تۆ زوقم و کڕێوەیە،
ئەم جارەیان سەرسامم کردیت لەبارەی حاڵمەوە دوام بۆت پێش ئەوەی بە پرسیار پێشم کەویت!
ئیدی وەڕزبووم لە پرسیارە هەمیشەییەکەت کە هەرکات لێک دوور بووین دەڵێیت: چۆنیت تۆ؟
دەبێت چەنێ جاری دیکە بڵێم پێت پارچەپارچە بووم و هیچم نەماوەتەوە جگە لە تۆ.
یەکەم زاراوەکان کە لە زارتەوە دەرچوون: (چۆنیت؟) بوو
ئەی بۆچی ئەو کاتە وام هەست دەکرد لێم دەپرسیت:
جەور و ستەمی چاوە هەنگوینییەکانم چۆنە بەلاتەوە؟!
ئەو ڕۆژەش ئارەزووم دەکرد پێم گوتبای:
بەتۆوە نەخۆش و بیمارم و، هەرکێش بەلامدا تێپەڕ دەبێت تووشی ئەم درمە دەبێت و خۆشی دەوێیت! [1]